پارێزگای سه‌لاحه‌دین هه‌رِه‌شه‌ی پێكهێنانی هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌كات
گولاَن- ع. ا
پارێزگای سه‌لاحه‌دین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌كانی ئه‌و پارێزگایه هه‌رِه‌شه‌ی پێكهێنانی هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌كات ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاَتداران و حكومه‌ت هاوكاریان نه‌بن.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا جێگری پارێزگاری سه‌لاحه‌دینئه‌حمه‌د عه‌بدولجه‌بار كه‌ریم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌وان له دام و ده‌زگاكانی ئه‌و شاره هه‌رِه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وامی رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌یان له سه‌ره بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین جار حكومه‌تی ناوه‌ندیان ئاگادار كردۆته‌وه‌و نووسراوی فه‌رمیان بۆ سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی به‌رز كردۆته‌وه، ئێستاش جارێكی دیكه دوای په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو بۆ سه‌ر باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سه‌لاحه‌دین كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له 100 كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه نووسراوێكی فه‌رمیان ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیران كردووه‌و داوای پشتگیری هاوكاری راسته‌وخۆیان كردووه بۆ رزگار بووینان له هه‌رِه‌شه‌كانی رێكخراوی ئه‌لقاعیده، گوتیشی ئه‌گه‌ر له حالێكدا حكومه‌ت وه‌لاَمیان نه‌داته‌وه ئه‌وان هیچ بیانوویه‌كیان نامێنێ و هه‌رێمی سه‌لاحه‌دین راده‌گه‌یه‌نن.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا كه‌ریم روونی كرده‌وه ئه‌وان وه‌كو پارێزگا‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا‌و سه‌رۆك خیچڵه‌كان و رۆشنبیران و چینی دیاری ناو شاره‌كه هه‌موو كۆك بوونه له سه‌ر كاراكردنی هه‌وڵه‌كانیان بۆ راگه‌یاندنی هه‌رێمی سه‌لاحه‌دین له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر حكومه‌ت وه‌لاَمی داواكارییه‌كانیان نه‌داته‌وه‌و هاوكاریان نه‌بێت له كۆتایی هێنان به‌و گرژی و ئاڵۆزییه ئه‌منی و ئیداریانه‌ی رووبه‌رِووی ئه‌و شاره بۆته‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد ئه‌گه‌ر ئه‌وان توانیان سه‌لاحه‌دین بكه‌نه هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ ئه‌و كات پشت به داهاته ناوخۆییه‌كانی شاره‌كه ده‌به‌ستن به‌و پێیه‌ی سه‌لاحه‌دین له رووی به‌رو بوومی كشتوكاڵی و نه‌وت و به‌رهه‌می دیكه‌ی كانزایی و شوێنه‌راوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌و توانیان خۆ به‌رِێوه‌بردنی هه‌یه. له پاڵ ئه‌وه‌شدا هه‌روه‌كو هه‌رێمی كوردستان بودجه‌یه‌كی تایبه‌تیش بۆ ئه‌و هه‌رێمه دیاری ده‌كرێت له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدرِال.
السومریه نیوز
