به سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه نوجێفی شاندێكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌گاته كوێت
به مه‌به‌ستی ئاسایی كردنه‌وه‌و پێداچوونه‌ی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو ولاَتی دراوسێ ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه شاندێكی په‌رله‌مانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئوسامه نوجێفی گه‌یشته كوێتی پایته‌ختی ولاَتی كوێت.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه ههوالاَییهكانی عێراقی و كوێتی ئاماژه‌یان به‌وه‌دا ئوسامه نوجێفی به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی په‌رله‌مانی كه چوار كوردی تێدابوو ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه گه‌یشتنه ولاَتی كوێت و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیشیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئوممه‌ی كوێتی جاسم خهرافییهوه پێشوازیان لێكرا.
برِیاریشه هه‌ردوولا به یه‌كه‌وه باس له په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوانیان بكه‌ن و كار بكه‌ن بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو ولاَتی دراوسێ كه له وه‌ته‌ی ساڵی 1990 وه به‌هۆی داگیركردنی كوێته‌وه له‌لایه‌ن رژێمی سه‌دام حسێن په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو ولاَتی دراوسێ تێكچووه، برِیاریشه ته‌واوی ئه‌و پرسانه‌ی جێگه‌ی ئاڵۆزین له نێوانیان بخرێنه به‌ر گفتوگۆ‌و باس كردن له ناویشیاندا پرسی بێسهرو شوێنه‌كان و زیندانییه‌كان و پرسی سنوور‌و كێڵگه نه‌وتییه‌كانی سه‌ر سنوور و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كوێت له‌لایه‌ن عێراق و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندار.
