مالكی پلانێكی تری داناوه بۆ دوای 100 رۆژه‌كه
په‌رله‌مانتارێكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئاماژه به‌وه ده‌كات سه‌رۆك وه‌زیران پلانێكی دیكه‌ی له به‌رده‌ستدایه بۆ قۆناخی دوای ته‌واو بوونی ئه‌و 100 رۆژه‌ی له به‌رده‌م حكومه‌ته‌كه‌ی داناوه بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی و جێبه‌جێكردنی داواكاری و خواستی جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ری عێراقی.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی نیشتمانی وه‌لید حللی دووپاتی كرده‌وه سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی له ماوه‌ی ئه‌و 100 رۆژه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی حكومه‌ته‌كه‌ی دایناوه ده‌یه‌وێت ئه‌و ماوه‌یه بكاته سنوورێك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دای وه‌زیره‌كان و به‌رِێوه‌به‌ره گشتی و پارێزگاره‌كان. روونیشی كرده‌وه سه‌رۆك وه‌زیران له هه‌وڵی ئاماده‌كردنی پلانێكی دیكه‌یه بۆ ئیداره‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی له دوای ته‌واو بوونی ماوه‌ی ئه‌و 100 رۆژه‌ی له به‌رده‌م وه‌زیرو پارێزگاره‌كانی داناوه بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی و جێبه‌جێكردنی داواكاری و خواستی هاولاَتیان.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا حللی رایگه‌یاند هێشتا پلانه نوێیه‌كه‌ی مالیكی كه بۆ قۆناخی دوای ته‌واو بوونی ماوه 100 رۆژییه‌كه‌ی داناوه روون نییه به‌لاَم له دوای ئه‌و ماوه‌یه ته‌واوی هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆی بۆ ئه‌دای وه‌زیره‌كان و پارێزگاره‌كان به دیار ده‌خات ئه‌گه‌ر بۆی ده‌ركه‌وت هه‌ر وه‌زیرێك نه‌یتوانیوه له ئه‌دای كاره‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت ئه‌و كات داوا له په‌رله‌مان ده‌كات راسته‌وخۆ ئه‌و وه‌زیره له كاره‌كه‌ی دوور بخاته‌وه‌و وه‌زیرێكی دیكه له شوێنی دابنێت.
جێی باسه له وه‌ته‌ی 25 مانگی شوباته‌وه شه‌قامی عێراقی داوای ئه‌نجامدانی چاكسازی له حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی ده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له سێ هه‌ینی رابردوو جه‌ماوه‌ری به‌غداو چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه خۆپیشاندانیان بۆ به‌رده‌م باره‌گا حكومییه‌كان ئه‌نجامداو داوای چاكسازی و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بژێوی و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و دامه‌زراندیان كرد.
سه‌رچاوه: دوله المواطن
