هاوپه‌یمانی نیشتمانی: هه‌ندێك لایه‌ن نایانه‌وێ پرۆسه‌ی سه‌رژمێری ئه‌نجام بدرێت
رۆژی هه‌ینی په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی نیگه‌رانی خۆی ده‌ربرِی له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ولاَنه‌ی بۆ دواخستنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووانی عێراق ده‌درێن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆسپ و ته‌گه‌ره‌و بیانووی جۆراو جۆر ده‌بینرێته‌وه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی نیشتمانی عامر سامر رایگه‌یاند هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه ده‌زانن كه پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی راسته‌وخۆی به سه‌ره‌وه نییه، به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌كه تێیدا ده‌وڵه‌ت ده‌توانێ له میانه‌یدا پلانی داهاتووی خۆی بۆ بواره جۆراو جۆره‌كانی كۆمه‌لاَیه‌تی و ئابووری دابنێت، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی وه‌رگرتنی زیانیاری ته‌واوی ژماره‌ی دانیشتووان و رێژه‌ی پێكهاته جیاوازه‌كانی ولاَت، نیگه‌رانی خۆشی ده‌ربرِی له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵه سیاسییانه‌ی كۆسپ و ته‌گه‌ر دروست ده‌كه‌ن له به‌رده‌م ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه هه‌ر جاره‌و بیانوو و میكانیزمێكیش ده‌دۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تا بكرێت پرۆسه‌كه ئه‌نجام نه‌درێت یاخود دوا بخرێت، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراقی و به‌شێكی زۆری پارێزگاكان و ده‌زاگای ئامار‌و ته‌واوی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی دیكه له ئاماده‌باشی ته‌واودان بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر كاتێكدا ده‌ست بكه‌ن به ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه گرنگه كه له كاتی ئێستادا بۆ دیاریكردنی ستراتیژییه‌تی ئابووری و كۆمه‌لاَیه‌تی عێراق پێویستییه‌كی زۆری پێی هه‌یه به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵه له سه‌ر تاسه‌ری عێراق ئه‌نجام نه‌دراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا سامر روونی كرده‌وه كۆمه‌ڵێك پرسی سیاسی تێكه‌ڵ به پرۆسه‌ی سه‌رژمێری كراوه له ناویشیاندا پرسی كه‌ركوكو ناوچه جێ ناكۆكه‌كان و هه‌ردوو پارێزگای موسڵ و دیاله ئه‌مانه‌ش وایانكردووه پرۆسه‌كه دوا بكه‌وێت و تا ئێستاش به‌هۆیانه‌وه واده‌یه‌كی نوێ دیاری نه‌كراوه سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێكیش وه‌زاره‌تی پلاندانان جه‌ختی له سه‌ر ئاماده باشییه‌كانی خۆی كردۆته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو.
ناوبراو دووپاتیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه نابێت پرسی سیاسی تێكه‌ڵ به پرۆسه‌ی سه‌رژمێری بكرێت چونكه ئه‌و پرۆسه‌یه هێنده‌ی په‌یوه‌ندی به ستراتیژییه‌تی داهاتووی ولاَته‌وه هه‌یه هێنده په‌یوه‌ندی به پرسی سیاسییه‌وه نییه، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه هه‌ندێك لایه‌ن به جیدی كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه ئه‌نجام نه‌درێت، روونیشی كرده‌وه كێشه‌یه‌كی قووڵ هه‌یه له كه‌ركوك كه به‌هۆیه‌وه جیاوازییه‌كی سیاسی زۆر هه‌یه له نێوان پێكهاته جیاوازه‌كان كه ئه‌مه‌ش پێشبینی ده‌كرێت زه‌حمه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه دروست بكات.
سه‌رچاوه: الوكاله الاخباریه للانباء
