پۆستی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی بۆ كورد یه‌كلایی بوویه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌رله‌مانی پرسی یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی پۆستی وه‌زیری ناوخۆ بۆ جێگری سه‌رۆكی سوپا سالاری عێراقی عه‌بود قه‌نبه‌رو پۆستی وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ئاسایشی نیشتمانی و پۆستی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی بۆ بریكاری وه‌زیری ناوخۆ بۆ كاروباری هه‌واڵگری حسێن كامل ئاشكرا ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌رله‌مانی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند سه‌رجه‌م كوتله سیاسیه‌كان رێككه‌وتوون له سه‌ر یه‌كلای كردنه‌وه‌ی سێ پۆستی ئه‌منی جگه له وه‌زاره‌تی به‌رگری، ئه‌وانیش بریتین له هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ عه‌بود قه‌نبه‌ر و وه‌زیری ئاسایشی نیشتمانی بۆ شێروان وائیلی و پۆستی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریش بۆ حسێن كامل كه كاندیدی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كانه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا تا ئێستا پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ئه‌وه گه‌رِانده‌وه كه پێنج كاندید له‌لایه‌ن كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌وه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته ده‌ست نیشانكراون و هیچ یه‌كێكیشیان له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی ره‌زامه‌ندیان به ده‌ست نه‌هێناوه.
پێشتر سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه كرد كه فشارێكی زۆر خراوه‌ته سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی له كورترین ماوه‌دا پۆستی وه‌زاره‌ت و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان پرِ بكاته‌وه كه تا ئێستا به تاڵی له كابینه نوێیه‌كه‌ی به به‌تاڵی ماونه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش وایكردووه حكومه‌ته‌كه‌ی له‌لایه‌ن هاولاَتیانه‌وه متمانه‌ی لاواز بێت، هه‌روه‌ها پێش چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌واڵی ئه‌وه له ئارادابوو سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نیشتمانی عێراقی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی پۆستی وه‌زیری ناوخۆ وه‌ربگرێت به‌لاَم دواتر چه‌له‌بی ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه، له‌لای خۆشییه‌وه كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان پێداگری كرد له سه وه‌رگرتنی پۆستێكی ئه‌منی له كابینه نوێیه‌كه‌ی مالیكی به‌و پێه‌ی ئه‌و له رووی رێژه‌ی زۆری ناو په‌رله‌مان سێیه‌مین كوتله‌ی گه‌وره‌یه هه‌وره‌ها له رووی نه‌ته‌وه‌ییشه‌وه دووه‌مین نه‌ته‌وه‌یه بۆیه پێویستی پۆستێكی ئه‌منی وه‌ربگرێت به‌تایبه‌ت كه ئه‌و خاوه‌نی ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووی ئه‌منییه له هه‌رێمی كوردستان و ده‌وتوانێش ئه‌و ئه‌ركه به سه‌ركه‌وتوویی له عێراق به‌رِێوه ببات.
سه‌رچاوه: السومریه نیوز
