مالیكی: له هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست ده‌كرێت به دیاریكردنی پشكی پارێزگاكان بۆ دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوا له ته‌واوی وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به هاولاَتیانی خۆپیشانده‌ری عێراقیدا به‌شی پارێزگاكان له دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی نوێ دیاری بكه‌ن.
دوێنێ دووشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی دووپاتی كرده‌وه پابه‌ندی ته‌واوی به‌ڵێنه‌كانی ده‌بێت كه به هاولاَتیانی خۆپیشادهری هه‌ردوو هه‌ینی رابردوویدا بۆ فه‌راهه‌مكردنی هه‌لی كار‌و دامه‌زراندن و ئه‌نجامدانی سیسته‌می سیاسی و بنبرِكردنی گه‌نده‌ڵی و باشتركردنی پێكهاته‌كانی ناو فۆرِمی به‌شه خۆراكی مانگانه‌و هه‌رزانكردنی بازارِهكانی نه‌وت و گاز، داواشی له ته‌واوی وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی كرد په‌له بكه‌ن له دیاریكردنی رێژه‌ی دامه‌زراندنی هاولاَتیانی هه‌ر پارێزگایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له زووترین ماوه‌دا نووسینگه‌كانی خۆنانووسكردن بهرِووی ئه‌و كه‌سانه‌دا بكرێته‌وه كه نیازیانه ببنه فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ی له دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت، گوتیشی له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داتووهوه به فه‌رمی داوا له وه‌زیره‌كان ده‌كات به‌و ئه‌ركه‌یان هه‌ڵبستن به‌شێوه‌یه‌ك پشكی هه‌ر دامه‌زراندنی هاولاَتیانی هه‌ر پارێزگایه‌ك بگونجێ له‌گه‌ڵ ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه دامه‌زراندن له سه‌ر بنه‌مای پێشبرِكێی نێوان ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه ناوه‌كانیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن بۆ دامه‌زراندن، گوتیشی رێگه به‌هیچ كه‌سێك نادرێت له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و رێنماییانه‌ی حكومه‌ته‌وه خه‌ڵك دابمه‌زرێنێ چونكه ئه‌مه واده‌كات پێوه‌ری پێشبرِكێ كاری پێنه‌كرێت و رێگه‌ش بۆ گه‌نده‌ڵی و ده‌ست تێوه‌ردانی ئه‌ملاو ئه‌ولا ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه‌ش زیانی گه‌وره به ناوبانگی حكومه‌ت ده‌گه‌یه‌نێ و خه‌ڵكێكی زۆریش مافی ده‌خورێ.
به گوێره‌ی پێششبینییهكانیش چاوهرِێ ده‌كرێ زۆرترین پشكی دامه‌زراندن به‌ر هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ‌و په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی بكه‌وێت به‌و پێه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه پێویستیان به زۆرترین كارمهندو دامه‌زراندنی نوێ هه‌یه.
جێی باسه حكومه‌تی عێراق له بودجه‌ی ئه‌مساڵی كه خۆی له 84 ملیار دۆلار ده‌دات زۆرترینی ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران داناوه كه 288 هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی ده‌گرێته‌وه.
سه‌رچاوه: السومریه نیوز
