ئه‌میر كه‌نانی بۆ گولاَن: سیسته‌می ولاَتانی عه‌ره‌بی به به‌راورد له‌گه‌ڵ عێراق سیسته‌مگه‌لێكی تۆتالیتارین
سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌كانی دوو هه‌فته ی رابردووی عێراق كه هاولاَتیان داوای چاكسازی سیسته‌می موچه‌و باشتركردنی فۆرمی به شه مانگانه‌و دابینكردنی لایه‌نه خزمه‌تگوزارییه‌كانی كاره‌باو رێگا‌و بان و دامه‌زارندنی ده‌رچووانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكانیان ده‌كرد، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ گۆڤاری گولاَن سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌حرار له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌میر كه‌نانی رایگه‌یاند نابێت بارودۆخ و خۆپیشاندانه جماوه‌رییه‌كانی عێراق به ولاَتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی و ناوچه‌كه به‌راورد بكرێت چونكه هه‌موو ولاَتانی عه‌ره‌بی ئه‌وانه‌ی خۆپیشاندان نێیاندا ئه‌نجامدراوه‌و ئه‌وه‌یشی هێشتا خۆپیشاندانی نه‌گریتۆته‌وه رژێمه‌كانیان تۆتالیتاری و دیكتاتۆرین، ئه‌مه له كاتێكدا سیسته‌می فه‌رمانرِه‌وایه‌تی عێراق سیسته‌مێكی دیموكراسییه‌و په‌رله‌مان و حكومه‌ت به‌رهه‌می سندوقه‌كانی ده‌نگدانه، به‌لاَم له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌زمونی دیموكراسی له عێراق ساوایه هه‌ر بۆیه پێویسته فشار له سه‌ر په‌رله‌مان و حكومه‌ت هه‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانیان كه له به‌رنامه‌كالنیان له میانی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان دایانبوو، بۆیه منیش پێموایه ئه‌مه نیشانه‌یه‌كی جوانه له‌لایه‌ن هاولاَتاینه‌وه كه داواكاران حكومه‌ت بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و ئیقاله كردنی له به‌ررپسه شكست خواردووه‌كان ده‌بینین ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كان چه‌ند به‌رهه‌مێكی لێكه‌وته‌وه وه‌كو ئیقاله كردنی پارێزگاری به‌سرِه‌و ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌مینداری به‌غداو ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی پارێزگاری كووت كه ئه‌مانه هه‌موویان نیشانه‌ی ئه‌رێنین و ئه‌مه‌یه سیسته‌می دیموكراسی.
بۆ زیاتر ئاشنا بوون بگەڕێرەوە بۆ ژماره‌ی 821 ی گۆڤاری گولاَن.
