ئه‌لعێراقییه: تا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی كارا نه‌كرێ حكومه‌ت ناتوانێ داواكارییه‌كانی جه‌ماوه‌ر جێبه‌جێ بكات
وته‌بێژی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئاماژه به‌وه ده‌كات به بێ كاراكردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان حكومه‌تی عێراق و كوتله سیاسییه‌كان ناتوانن داواكاری و خواستی جه‌ماوه‌ری عێراقی به جێبه‌جێ بكه‌ن.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وته‌بێژی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه حه‌یده‌ر موللا رایگه‌یاند پرۆسه‌ی سیاسی له ولاَت پێویستی به هه‌ڵوه‌سته‌و چاوپێخشاندنه‌وه هه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك كار بكرێت بۆ دووركه‌وتنه‌وه له هه‌موو پرسێكی به‌شبه‌شكاری تائیفی و نه‌ته‌وه‌یی، هه‌روه‌ها پته‌وكردنی گیانی متمانه بوون به یه‌كتری و پێكهێنان و ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته په‌یامێكی ئه‌رێنی ره‌نگدانه‌وه‌ی باشی به سه‌ر بارودۆخی ولاَتدا هه‌بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا موللا جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه به بێ كاراكردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت پێشكه‌شی كرد حكومه‌ت و كوتله سیاسییه‌كان ناتوانن له ئاستی داواكاری و خواستی جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ری عێراقی بن، چونكه تا ئێستا حكومه‌ت له سه‌ر پێی خۆی نه‌وه‌ستاوه‌و به ته‌واوه‌تیش وه‌زاره‌ته‌كانیش پرِنه‌كراونه‌ته‌وه، روونیشی كرده‌وه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه بۆ پێشخستن و سه‌رخستنی حكومه‌ت پرِۆژه‌یه‌كی پێشكه‌ش كردووه‌و تێیدا ئاماده‌یی خۆی نیشانداوه ده‌ستبه‌رداری سێ وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بێت، داواشی له كوتله سیاسییه‌كانی دیكه كرد ره‌زامه‌ندی نیشانده‌ن له سه‌ر پرِۆژه‌كه‌ی ئه‌لعێراقییه به ئامانجی پێشخستن و سه‌رخستنی حكومه‌ت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ته‌مه‌نی ئه‌و حكومه‌ته‌ی ئێستا كورت ده‌بێت.
جێی باسه حكومه‌تی ئێستای عێراق له 42 وه‌زاره‌ت پێكدێت، هه‌ندێك له چاودێرانیش بۆچوونیان وایه زۆری وه‌زاره‌ته‌كان كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت به سه‌ر بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت، هه‌روه‌ها ناتوانێ دداواكاری و خواستی جه‌ماوه‌ریش جێبه‌جێ بكات.
سه‌رچاوه: PUKmedia
