فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به فه‌رمی داوای وه‌رگرتنی پۆستێكی ئه‌منی ده‌كات
تا ئێستا پرسی پرِكردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان له نێوان كوتله سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، هه‌ندێك له سه‌رانی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی بۆ پراستن و پاوانكردن و قۆرخكردنی ده‌سه‌لاَته تاكرِه‌وییه‌كه‌ی نایه‌وێت به ئاسانی پۆسته ئه‌منییه‌كان راده‌ستی كاندیده‌كان به‌تایبه‌ت كاندیدی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری بكات، چونكه مالیكی ده‌یه‌وێ تا ماوه‌یه‌یكی زۆرتر خۆی سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌ت و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ولاَت بكات.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنی هه‌ولێری نێوان كوتله سیاسیه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی كه له سه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی به ءئه‌نجام گه‌یشت، وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌بێت و پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگریش ده‌بێته پشكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه، له‌و نێوه‌نده‌شدا كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان داوای پۆستێكی ئه‌منی له ناویشیاندا یه‌كێك له وه‌زاره‌تی ئاسایشی نیشتمانی یاخود ده‌زگای هه‌واڵگری ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ندامی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق موحسن سه‌عدون راگه‌یاند كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری داوایه‌كی فه‌رمی ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی كردووه.
سه‌عدون ئاماژه‌ی به‌وه‌دا پرسی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری له‌لایه‌ن كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له ماوه‌ی داهاتوو یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، به پێویستیشی زانی وه‌كو مه‌رج كه بۆ هه‌ردوو وه‌زیری ناوخۆ‌و به‌رگریش دانراوه پۆستی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریش به كوردێكی بێلاه‌ن بسپێردرێ، روونیشی كرده‌وه ئه‌وان وه‌كو كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به پێویستی ده‌زانن كورد به‌شداری بكات له پاراستنی دۆسییه‌ی ئه‌منی ولاَت به‌تایبه‌ت كه كورد خاوه‌نی ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووه له به‌رِێوه‌بردنی بارودۆخی ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كوتله‌كه‌یان چاوه‌رِوانی سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی كه‌می داهتوو ره‌زامه‌ندی له سه‌ر داواكارییه‌كه‌یان نیشانبدات.
پێشتریش په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی نیشتمانی عه‌لی شه‌لاه جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێدانی پۆسته ئه‌منیه‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت په‌یوه‌سته به چه‌ند كوتله‌یه‌كی دیاریكراو، بۆیه له سه‌ر كوتله سیاسییه‌كان پێویسته كه‌سانی به توانا بۆ پرِكردنه‌وه‌ی پۆسته ئه‌منییه‌كان كاندید بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ولاَت رووبه‌رِووی ئه‌و به‌ره‌نگارییه ئه‌منییه‌كانه نه‌بێته‌وه وه‌كو له خولی پێشووی حكومه‌ت روویاندا.
سه‌رچاوه: وكاله انباء الرای العام (وارع)
