سه‌رچاوه‌یه‌ك: ئەمڕۆ سه‌رۆكی فراكسۆن و لیژنه دارایی په‌رله‌مان تاوتوێی پرۆژه یاسای بوودجه‌ی ساڵی2011 ده‌كه‌ن
هه‌ولێر _ سامان
سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی عێراق رای گه‌یاند، سبه‌ی هه‌ینی له شاری به‌غدا سه‌رۆكی فراكسۆنه‌كانی نێو په‌رله‌مانء لیژنه‌ی دارایی عێراق تاوتوێی ئه‌و پێشنیازء كێشانه ده‌كات كه بۆنه‌ته له‌مپه‌ر له به‌رده‌م په‌سندكردنی پرۆژه یاسای بوودجه‌ی ساڵی 2011ی عێراق.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها په‌رله‌مانتاری عێراق له فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" برِیاره سبه‌ی هه‌ینی له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق سه‌رجه‌م سه‌رۆكی فراكسۆنهكانء لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق به مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی پرۆژه یاسای بوودجه‌ی ساڵی2011ی عێراق بكه‌ن\"".
روونیشیكرده‌وه\"" له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به شێوه‌یه‌كی وورد گفتوگۆ له باره‌ی ئه‌و خاڵانه ده‌كرێت كه له پرۆژه یاساكه‌دا بۆته جێی ناكۆكی نێوان لایهنهكانء به‌و هۆیه‌وه نه‌توانراوه پرۆژه یاساكه بێته په‌سندكردن\"".
لای خۆیه‌وه شۆرِش حاجی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسۆنی گۆرِان بۆ سایتی (گوڵان میدیا)گوتی\"" تا ئێسته كۆمه‌ڵێك پێشنیاز له لایه‌ن فراكسۆنه‌كانی په‌رله‌مان به ده‌ست لیژنه‌ی دارایی گه‌یشتووه به مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی پرۆژه یاساكهء له كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ی هه‌ینی دا تاوتوێی پێشنیازه‌كان ده‌كه‌نین\"".
گوتیشی\"" پێم وایه سبه‌ی لایه‌نه‌كان له سه‌ر ئه‌و خاڵا ناكۆكیان له سه‌ره ده‌گه‌نه رێكه‌وتن ، چونكه برِیاره یهكشهمم یاخود دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌بێت په‌رله‌مان پرۆژه یاساكه په‌سند بكات\""."
