مالیكی و عه‌للاوی لەسەر خاڵە سەرەكییەكان رێككەوتن
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد كوتله سیاسییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنێكی سیاسی بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان كه دامه‌زراوه‌یه‌یكی نوێیه له ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كوتله‌كان رێككه‌وتوون له سه‌ر پێكهێنانی لێژنه‌یه‌ك كه له هه‌ر یه‌ك رۆژ نوری شاوێش له كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و حه‌سه‌ن سه‌نید له هاوپه‌یمانی نیشتمانی و سلێمان جومه‌یلی له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له خۆ ده‌گرێت، گوتیشی ئه‌و لێژنه‌یه به‌جیدی كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له زووترین كاتدا ره‌شنووسی یاسای ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان وه‌ربگرێت و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له سه‌ر بدرێت.
ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی و سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی چاوپێكه‌وتنێكیان ئه‌نجامدا، له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا هه‌ردوولا چه‌ند پرس و ته‌وه‌رێكیان ده‌رباره‌ی ره‌وشی سیاسی و ئه‌منی ولاَتیان له ناویشیاندا ته‌ئكیدكردنه‌وه سه‌ر پرسی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان و ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی ده‌ركردنی چه‌ند برِیارێكی گرنگیانیان خسته به‌ر باس و تاوتوێكردن.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی دووپاتی له سه‌ر پێویستی جێبه‌جێكردنی ته‌واوی برِگه‌و به‌نده‌كانی رێككه‌وتنامه‌ی هه‌ولێری نێوان كوتله سیاسییه‌كان و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی كرده‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا جه‌ختیان له سه‌ر پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی نیشتمانی بۆ سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان كرده‌وه، كه برِیاره سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه بدرێته سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه ئه‌یاد عه‌للاوی.
مالیكی داواشی كرد ئه‌و خاڵ و برِگانه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه جیاوازیان له سه‌ر هه‌یه، ره‌وانه‌ی ئه‌و لێژنه‌یه بكرێت كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه پێكهێنراوه. له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا دووپات له سه‌ر ئه‌وه‌ش كردایه‌وه كه ده‌بێت په‌له بكرێت له جێبه‌جێكردنی ته‌واوی برِگه‌كانی رێككه‌وتنامه‌كان و پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان.
له‌لای خۆشیه‌وه له لێدوانێكی بۆ (السومریه نیوز) وته‌بێژی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه مه‌یسون ده‌ملوجی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان مالیكی و عه‌للاوی به چاوپێكه‌وتنێكی سه‌ركه‌وتوو وه‌سفكرد، روونیشی كرده‌وه هه‌ردوولا پابه‌ندبوونی خۆیان به رێككه‌وتنامه‌ی هه‌ولێر دوواتكردۆته‌وه به تایبه‌ت له پرۆسه‌ی ته‌واوكردنی حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی و پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان و پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان، گوتیشی هه‌ردوولا جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه یاسای ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان له په‌رله‌مان ده‌نگی له سه‌ر بدرێت، ده‌ملوجی باسی له‌وه‌شكرد چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی و سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی بۆ هه‌مان مه‌به‌ستی ته‌واوكردن و پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان بووه، گوتیشی سه‌رۆك بارزانی دوپاتی له سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه پابه‌ندی ته‌واوی به‌ڵێن و برِگه‌كانی رێككه‌وتنامه‌كه‌ی هه‌ولێره‌و نیگه‌رانی خۆیشی ده‌ربرِیوه له سه‌ر دواكه‌وتن و خاوبوونه‌وه‌ی هه‌ندێك برشگه‌و خاڵی ناو رێككه‌وتنامه‌كه.
ده‌ملوجی سه‌ر له نوێ هه‌رِه‌شه‌ی كوتله‌كه‌ی راگه‌یاند ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنامه‌كه‌ی هه‌ولێر وه‌كو خۆی جێبه‌جێ نه‌كرێت كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه هه‌ڵوێستی جیدی وه‌رده‌گرێت و له پرۆسه‌ی سیاسی ولاَت ده‌كشێته‌وه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه رۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به سه‌ردانێكی پێش وه‌خته رانه‌گه‌یه‌ندراو سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی كردوو ته‌واوی ئه‌و پرس و ته‌وه‌رانه‌یان تاوتوێكرد كه له ناو رێككه‌وتنامه‌ی هه‌ولێردا هاتوون.
سه‌رچاوه: وكاله انباء المسقبل.
