به‌هۆى ناكۆكى پارله‌مانتارانه‌وه ده‌نگدان له‌سه‌ر دانانى جێگره‌كانى سه‌رۆك كۆمار دواخرا
له دانیشتنى دوێنێی پارله‌مانى عێراقدا ده‌نگدان له‌سه‌ر دیارى كردنى جێگره‌كانى سه‌رۆك كۆمارى عێراق بۆ دانیشتنى داهاتو دواخرا.
دواى ئه‌وه‌ى ئهمرِۆ یه‌ك شه‌ممه پارله‌مانى عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆى گرێدا كه تایبه‌ت بوو ب دیارى كردنى جێگره‌كانى سه‌رۆك كۆمار و ده‌نگدان له‌سه‌رى، به‌ڵام به‌هۆى كێشه له‌نێوان پارله‌مانتاره‌كان و رِێككنهكهوتن له‌سه‌ر چۆنیه‌تى ئالیه‌تى ده‌نگدان له‌سه‌ر دیارى كردنیان، پارله‌مانى عێراق ده‌نگدان له‌سه‌ر دانانى جێگره‌كانى سه‌رۆك كۆمار دواخست.
هه‌روه‌ها توركمانه‌كانى عێراق داوایان كرد توركمانێك له پۆستى جێگرى سه‌رۆك كۆمار دابنرێت، وه‌ك ئیستحقاقێكى قه‌ومى خۆیان.
له‌به‌رامبه‌ردا لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان پشتیوانى خۆى نیشاندا بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته له‌لایه‌ن توركمانێك
شایانى باسه
هه‌ریه‌ك له (تاریق هاشمى) و (عادل عه‌بدولمه‌هدی) و (خزێر خوزاعی) پاڵێوراون بۆوه‌رگرتنى پۆستى جێگری سه‌رۆك كۆمارى عێراق.
سه‌رچاوه/ نی‌نا
