حكومه‌تی عێراق مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران زیاد ده‌كات
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌رله‌مانی ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن له كاتی ئێستادا لێژنه‌یه‌كی سێ قۆڵی له نێوان هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پێكهێنراوه، ئامانجیش له پێكهێنانی ئه‌و لێژنه‌یه تاوتوێكردنی پرسی زیادكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ته به رێژه‌یه‌ك زیاد كردنه‌كه له 20% كه‌متر نه‌بێت.
ئه‌و سه‌رچاوانه باسیان له‌وه كرد لێژنه‌كه پێشنیارێكی له‌و شێوه پێشكه‌ش ده‌كات له داهاتوویه‌كی نزیكیشدا پشتی پێده‌سترێت، له باره‌ی ئه‌و زیاده‌یه ده‌خرێته سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به شێوه‌یه‌ك ده‌بێت كه نابێت له 20% كه‌متر بێت، روونیشیان كرده‌وه زیادكردنه پشت به داهاتی گشتی ده‌وڵه‌ت ده‌به‌ستێت كه له توانای ده‌بێت له سه‌رووی 20% وه چه‌ندی دیكه بخاته سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، جه‌ختیشیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئامانج له زیادكردنی مووچه باشتر كردنی بژێوی ژیانی فه‌رمانبه‌رانه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی پله‌ی فه‌رمانبه‌رێتیان نزمه له وانه‌ش فه‌رمانبه‌رانی پله 10 تاوه‌كو پله 5، ئینجا له پله پێنجه‌وه بۆ پله 3، دواتریش له پله سێ بۆ پله 2، دواجاریش له پله 2 بۆ پله 1.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا ئه‌و لێژنه‌یه جگه له پێشكه‌شكردنی پێشنیاری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پێشنیارێكی دیكه‌ش ده‌خاته روو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی ئه‌ندامانی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و وه‌زیران و نوێنه‌ران و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌یشی مووچه‌كه‌كانیان پله تایبه‌ته له‌وانه وه‌زیره‌كان و ئه‌و به‌رپرسانه‌یشی كه مووچه‌كانیان له سه‌رووی سه‌دا سه‌ده‌و كه‌متر نیه له 100% سه‌دو 25.
پێش چه‌ند رۆژێك سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی رایگه‌یاند ئه‌و ئاماده‌یه له مووچه‌كه‌ی كه‌مبكرێته‌وه، هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی برِیاریدا رێژه‌ی 50% ی مووچه‌كه‌ی كه‌مبكاته‌وه.
سه‌رچاوه: جریده الصباح
