كۆنگره‌یه‌ك بۆ نه‌هێشتنی گرفته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاكان و په‌ره‌پێدانی سسته‌می لامه‌ركه‌زییه‌ت له عێراق
هه‌ولێر _ سامان
محه‌مه‌د كنانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌رێم و پارێزگاكان له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند له ناوهرِاستی ئه‌م مانگه په‌رله‌مانی عێراق كۆنگره‌یه‌ك بۆ نه‌هێشتنی گرفته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاكان و په‌ره‌پێدانی سسته‌می لامه‌ركه‌زییه‌ت له عێراق.
كنانی به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" برِیاره له هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق له شاری به‌غدا به به‌شداریی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م پارێزگاكان كۆنگره‌یه‌كی دوو رۆژه به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی سسته‌می فیدراڵیه‌ت و لامه‌ركه‌زییه‌ت و نه‌هێشتنی ئه‌و گرفتانه‌یه كه دێنه به‌رده‌م پێشخستنی سسته‌می لا مه‌ركه‌زییه‌ت\"".
روونیشیكرده‌وه\"" چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ وه‌ك ده‌سه‌لاته‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی و ئه‌و كێشانه‌ی دێنه به‌رده‌میان و پێدانی برِه پاره‌یه‌ك له‌و به‌شه بودجه‌ی ساڵانه له چوارچیوه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان ده‌درێت به شاروشارۆچكه‌كان\"".
وتیشی\"" ئه‌م مه‌سه‌لانه پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه‌و ئه‌وان ته‌نیا وه‌ك به‌شداربووێك ئاماده ده‌بن، ده‌سه‌ڵاته‌كانی پارێزگاكان چۆن دابه‌ش بكرێت به جۆرێك له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان دابێت\""."
