مالیكی ره‌زامه‌ندی له سه‌ر كاندیدی فراكسیۆنه كوردستانيەكان بۆ وه‌زاره‌تی بازرگانی نیشاندا
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی نیشاندا له سه‌ر كاندیدی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بۆ پرِكردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌تی بازرگانی كه تا ئێستا پرِكردنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته به هه‌ڵواسراوی له كابینه نوێیه‌كه‌ی مالیكی مابۆوه.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ (ئاكا نیوز)، سه‌رۆكی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق فوئاد مه‌عسوم رایگه‌یاند سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی دره‌نگانێكی ئێواره‌ی پێنج شه‌ممه ره‌زامه‌ندی له سه‌ر كاندیدی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی بازرگانی خه‌یرِوڵلاَ بابه‌كر نیشانداوه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ره‌زامه‌ندییه‌كه‌ی به فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان راگه‌یاندووه، باسی له‌وه‌شكرد سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی ناوی بابه‌كر له‌گه‌ڵ ته‌واوی وه‌زیره‌كانی دیكه كه تا ئێستا وه‌زاره‌ته‌كانیان پێپرِنه‌كراوه‌ته پێشكه‌ش به په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مان به ده‌ست بێنن.
\\
له سه‌رێكی دیكه‌وه په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه عالیه نه‌سیف دووپاتی كرده‌وه بودجه‌ی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقی رووبه‌رِووی كورتهێنان بۆته‌وه، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد سه‌باره‌ت به به‌رفراوانكردنی ده‌سه‌لاَته‌كانی وه‌زیر چه‌ند پێشنیارێك خراوه‌ته به‌رده‌م په‌رله‌مان.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا نه‌سیف رایگه‌یاند به‌گشتی چه‌ند پێشنیارێكی جیدی سه‌باره‌ت به به‌رفراوانكردنی ده‌سه‌لاَته‌كانی وه‌زیری بازرگانی به ئامانجی روماڵكردنێكی باشتری پسووله‌ی به‌شه خۆراكی مانگانه‌و زیادكردنی ده‌رِماڵه‌ی تایبه‌ت بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كراوه.
پێشتریش دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند پارێزگایه‌ك و ناوچه‌یه‌كی جیاجیای عێراق له دژی خراپی روماڵكردنی پسووله‌ی به‌شه خۆراكی مانگانه‌یان، هاولاَتیان خۆنیشیاندانیان ئه‌نجامدا، له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی بازرگانی برِیاریدا جارێكی دیكه به جیدی لێكۆڵینه‌وه‌و چاوپێخشاندنه‌وه به پسووله‌ی خۆراكی مانگانه ئه‌نجام ببدات هه‌روه‌كو برِیاریشیدا به زیادكردن و باشتركردنی پێكهاته‌كانی به‌شه خۆراكی مانگانه و نه‌هێشتن و بنه‌برِكردنی گه‌نده‌ڵی له وه‌زاره‌ته‌كه.
سه‌رچاوه: السومریه نیوز
