هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌نگ له به‌رژه‌وه‌ندی عه‌للاوی نادات بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان
په‌رله‌مانتارێكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی به دووری ده‌زانێ هاوپه‌یمانی نیشتمانی كه زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی پێكهێناوه له ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌نگ له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی بدات بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی نیشتمانی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی نیشتمانی محه‌مه‌د سه‌عدون سه‌یهود دووپاتی كرده‌وه ره‌شنووسی یاسای ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان پێشێلكردنی ده‌ستووری هه‌میشه‌ی عێراقی تێدایه، بۆیه هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئاماده نییه ده‌نگ له به‌رژه‌وه‌ندی یاسای ئه‌نجوومه‌نێك و سه‌رۆكه‌كه‌ی بدات بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو سه‌رۆك و دامه‌زراوه‌یه‌كی نوێی ده‌وڵه‌ت به ئه‌رك و كاره‌كانی هه‌ڵبستێت، بۆیه ئه‌سته‌مه هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌نگ له سه‌ر ره‌شنووسی یاسای ئه‌و ئه‌نجوومه‌ن بدات له ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان، ئه‌مه له كالتێكدایه كه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه داوا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعییه‌تی زیاتر به ئه‌نجوومه‌نه‌كه بدرێت شێوازی ده‌نگدان و په‌سه‌ند كردنه‌كه‌ی له ناو په‌رله‌مان بێت.
سه‌یهود ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ره‌شنووسی یاسای ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان باس له‌وه ده‌كات ده‌سه‌لاَته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه زۆر زیاتر‌و گه‌وره‌تره له ده‌سه‌لاَته‌كانی هه‌ر سێ سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به دووریشی خسته‌وه سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی بتوانێ متمانه‌ی په‌رله‌مان به ده‌ست بێت تا ئه‌و كاته‌ی ره‌شنووسی یاسایه‌كه هه‌موار نه‌كاته‌وه‌و ئه‌و برِگه‌و ته‌وه‌رانه هه‌ڵنه‌گرێت كه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقین.
جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه هاوپه‌یمانی نیشتمانی پابه‌ندی ته‌واوی برِگه‌و خالڵه‌كانی رێككه‌وتنامه‌كه‌ی هه‌ولێرو ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم مسعود بارزانین، كه دووپات له سه‌ر رێزگرتنی ده‌ستووری ده‌كاته‌وه، گوتیشی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌دا نه‌هاتووه یاسای ئه‌نجومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه ده‌نگی بۆ بدرێت.
سه‌باره‌ت به خودی پرۆژه‌ی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ش سه‌یهود ئاماژه‌ی به‌وه‌دا پێكهێنانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه پرۆژه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه‌و ئامانج تێیدا رازی كردنی ته‌نیا عه‌للاوی عه‌للاوی نییه، به‌ڵكولاوازكردن و بێهێزكردنی حكومه‌تی ناوه‌ندیه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌وڵێكه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له رێگه‌ی دوو حكومه‌ته‌وه كار بكات و ده‌سه‌لاَته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران كه‌مبكاته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌رِشه‌یه‌كی راسته‌وخۆیه بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی ولاَت و دوو له‌ت بوونی حكومه‌ت، به‌و ئه‌نجامه‌ش گه‌لی عێراق زه‌ره‌مه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بێت و یه‌كرِیزی خاك و سه‌روه‌ری عێراقیش ده‌كه‌وێته ژێر هه‌رِه‌شه‌ی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه.
دووپاتیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌نجوومه‌نه‌كه نابێت ده‌سه‌لاَتی جێبه‌جێكردنی هه‌بێت، به‌ڵكو ده‌بێته دامه‌زراوه‌یه‌كی راوێژ پێكردن و له پاڵ دامه‌زراوه‌و ده‌سه‌لاَته‌كانی دیكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری كاره‌كانی راده‌په‌رِێندرێ بێئه‌وه‌ی خۆی و سه‌رۆكه‌كه‌ی توانای ئه‌وه‌یان هه‌بێت برِیاره‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵكو ته‌نیا ده‌توانێ قسه له سه‌ر ستراتیژی ئاینده‌ی سیاسی و ئابووری عێراق بكات، دواتر له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه برِیاری جێبه‌جێكردن ده‌رده‌چێت به مه‌رجێك له باره‌ی پرسه ستراتیژییه‌كان پێویسته هه‌ر برِیارێك و راسپارده‌یه‌ك 80% ی ده‌نگی ئه‌ندامان به ده‌ست بێنێ كه بریتین له 20 ئه‌ندام.
سه‌رچاوه: وكاله انباء المستقبل
