ئه‌لعێراقییه ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی له به‌رده‌م پێكهێنانی پرۆژه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان داده‌نێ
سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه دووپات له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه له داهاتوویه‌كی نزیكدا پرسی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی نیشتمانی بۆ سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چاوپێكه‌وتنێك له نێوان ئه‌و و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی به ئه‌نجام ده‌گات.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی كه برِیاره ببێته سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان كه دامه‌زراوه‌یه‌كی نوێی ده‌وڵه‌تی عێراقه، رایگه‌یاند جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه باوهرِِێكی به‌تینی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی بوونه‌ته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م پێهێنان و ته‌واكردنی ئه‌نجوومه‌نی سیاسته ستراتیژییه‌كان، چونكه له بنهرِهتدا برِیاری پێكهێنانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه له رێگه‌ی ته‌واوفوقی نێوان كوتله‌كانه‌وه بووه بۆیه به‌م نزیكانه ته‌واوی كوتله سیاسییه‌كان هه‌وڵه‌كانیان چرِتر ده‌كه‌نه‌وه بۆ پێكهێنانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه كه پرۆژه‌یه‌كی نوێیه بۆ قوڵتركردنه‌وه‌ی چه‌مكی شهرامهتی نیشتمانی كوتله سیاسییه‌كان له كابینه‌و ده‌وڵه‌تی نوێی عێراقی، روونیشی كرده‌وه پێكهێنانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه هیچ پێچه‌وانه‌یه‌كی ده‌ستووری تێدا نیه به‌ڵكو به‌پێی برشیارێكی سیاسی پیچكدههێنرێت كه خودی برِیارهكه به‌شێكه له یاسای ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له سه‌ر زاری راوێژكاری خۆی هانی عاشور دووپاتی كرده‌وه چاوپێكه‌وتنه چاوهرِوانكراوهكهی نێوان سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی و سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی یه‌كلا كه‌ره‌وه ده‌بێت بۆ روونكردنه‌وه‌ی چه‌مكی شه‌راكه‌تی نیشتمانی و جێبه‌جێكردنی برِگهكانی رێككه‌وتنامه‌ی هه‌ولێری نێوان كوتله سیاسییه‌كان كه له سه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم مسعود بارزانی به ئه‌نجام گه‌یشت، هه‌روه‌ها كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه داوای له سه‌رۆكی هه‌رێم مسعود بارزانی كردووه راسته‌وخۆ بێته ناو چاره‌سه‌ركردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی به‌رده‌م حكومه‌تی نوێی عێراق له ناویشیاندا پرسی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژیه‌كان، گوتیشی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه ههلوَێستی تایبه‌تی كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه‌و هه‌ڵوێستی گشتی كوتله سیاسییه‌كانی دیكه‌ش یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
عاشور روونیشی كرده‌وه چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان مالیكی و عه‌للاوی له چه‌ند رۆژی داهاتوو و به‌ر له كۆتایی ئه‌و هه‌فته‌یه به ئه‌نجام ده‌گات، باسی له‌وه‌شكرد ئه‌و چاوپێكه‌وتنه ده‌بێته خاڵی یه‌كلا كه‌ره‌وه له تێگه‌یشتنی چه‌مكی شه‌راكه‌تی نیشتمانی یا ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌ك پێی رازی ده‌بن یاخود به یه‌كجاری شكست دێنێت، گوتیشی ئه‌و قۆناخه هیچی دیكه چاوهرِوانی هه‌ڵناگرێت بۆ دواكه‌وتنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان.
جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه دواكه‌وتنی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنامه‌ی هه‌ولێر بۆته به‌شێكی دروست بوونی ته‌نگژه‌كان، كه چاوهرِوان ده‌كرێت دوای خۆشی ته‌نگژه‌ی دیكه‌ی به دواوه بێت ئه‌مه له كاتێكدا كه بارودۆخ و قۆناخی ئێستای عێراق چیدیكه چاوهرِوانی و ته‌نگژه‌ی دیكه هه‌ڵناگرێ، به‌ڵكو پێویسته هه‌موو كوتله سیاسییه‌كان جارێكیدیكه متمانه‌ی نێوانیان بونیاد بنێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كه‌وه بتوانن رووبهرِووی ته‌نگژه‌كانی گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و ئه‌و پرس و ته‌نگژانه‌ی دیكه ببنه‌وه كه رۆژانه رووبهرِووی هاولاَتیان و حكومه‌ت ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌كو ئه‌و متمانه‌یه پێویستیشه چونكه عێراق له كۆتایی مانگی ئازاری داهاتوو لوتكه‌ی عه‌ره‌بی له‌خۆ ده‌گرێت.
تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه پرسی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان له سه‌ره‌كیترین ته‌وه‌ره‌كانی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان مالیكی و عه‌للاوی ده‌بێت، به‌ڵكو هه‌وڵیش ده‌درێت هه‌موو لایه‌ك بگه‌نه رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی كورتدا یاسای ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردههندێك پێشنیاری تازه ئاراسته كراون سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ناكۆكیانه‌ی رووبهرِووی پێكهێنانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌یانه‌وه ده‌ست بكرێت به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنامه‌ی هه‌ولێر.
به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ولێری نێوان كوتله سیاسییه‌كان و دهتپێشخهرییهكیه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی ماوه‌ی چوار مانگ له به‌رده‌م هێزه سیاسییه‌كان و حكومه‌تی نوێی عێراق داده‌نێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی ئه‌و پرسه هه‌ڵواسراوانه‌ی تا ئێستا بوونه‌ته كۆسپ له به‌رده‌م ته‌واوكردنی كاببینه نوێیه‌كه‌ی مالیكی.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ندامی كوتله‌ی ئهلعێراقییو محه‌مه‌د مه‌یاحی رایگه‌یاند كوتله‌كه‌یان دوێنێ به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی كۆبوونه‌وه‌یكی ئاسایی خۆی گرێدا‌و تێیدا به گشتی چه‌ند پرس و ته‌وه‌رێكیان سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی سیاسی ولاَت و به‌شداریكردنیان له حكومه‌تی نوێی عێراق و ئه‌و تهوهرانهیشی تا ئێستا بۆ ته‌واو كردنی كابینه نوێیه‌كه‌ی حكومه‌ت به هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه بریتی بووه له خستنه رووی پرسی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان، گوتیشی ئه‌وان وه‌كو كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه پێشبینی ده‌كه‌ن و گه‌شبینن له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌نجوومه‌نی بالاَی نیشتمانی بۆ پرسی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان پێكبهێنرێت و كۆتایی به‌و دۆسییه گرنگه‌ی ولاَت بێت.
له‌لای خۆیه‌وه په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی نیشتمانی عه‌لی شه‌لاه به توندی ره‌خنه‌ی له داواكه‌ی سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه گرت كه داوای له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ بێته ناو چاره‌سه‌ركردنی پرسی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنامه‌ی هه‌ولێرو ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
شه‌لاه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هێشتا رێگه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان به بنبه‌ست نه‌گه‌یشتوون به‌ڵكو دیدار‌و چاوپێكه‌وتن و كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌یه له نێوان كوتله سیاسیه‌كان، بۆیه به‌ر له‌وه‌ی جارێكی دیكه په‌نا ببیرَتهوه به‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم پێویسته كوتله‌كان له ناو خۆیاندا چاره‌سه‌ری پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانیان بكه‌ن.
ناوبراو روونی كرده‌وه هاوپه‌یمانی نیشتمانی كراوه‌یه له به‌رده‌م هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی پێشنیار كرا‌و له ناویشیادا پرۆژه یاسای پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان.
له سه‌رێكی دیكه‌وه ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه له هاوینه‌هه‌واری پیرمام هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی، چاویان به‌یه‌كتری كه‌وت و له میانی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌شدا چه‌ند پرس و ته‌وه‌رێكیان له ناویشیاندا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق تاوتوێكرد، هه‌ردوولا به پێویستیان زانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی ته‌واو بكرێت و پرۆژه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كانیش په‌سه‌ند بكرێت و وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌كی نوێی ده‌وڵه‌ت ده‌ست به كار‌و ئه‌ركه‌كانی خۆی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت ببێته حكومه‌تی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ی نیشتمانی كه له هه‌ولێر هه‌موو كوتله سیاسییه‌كان له سه‌ر رێككه‌وتن.
سه‌رچاوه: السومریه نیوز
