به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا له عێراق ئه‌گه‌ری خراپ بوونی دۆخی ئه‌منی له عێراق ده‌كرێت
هه‌ولێر _ سامان
په‌رله‌مانتارێكی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا له عێراق ئه‌گه‌ری خراپ بوونی دۆخی ئه‌منی له عێراق ده‌كرێت.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" برِیاروایه له كۆتایی ئه‌مساڵ(2011) به پێی رێكه‌وتنێكی نێوان حكومه‌تی عێراق و ئه‌مریكا سوپای ئه‌مریكا له عێراق بكشێنه‌وه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای عێراق مه‌ترسی ئه‌وه دێته ئاراوه كه دۆخی ئه‌منی له وڵات خراپ بێت، چونكه له رووی ده‌ریایی و وشكانی و ئاسمانی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا توانای پاراستنی ئه‌منیه‌تی عێراقیان نییه، به تایبه‌تیش له پاراستنی سنوور‌و ئاسمانی\"".
وتیشی\"" بۆیه ده‌بێت حكومه‌تی عێراق هه‌نگاوی كرده‌نیی بهاوێژێ به مه‌به‌ستی راهێنانی سوپای عێراق له هه‌ر سێ هێزی ئاسمانی و ده‌ریایی و سنوور\""."
