بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لێژنه‌یه‌ك پێكده‌هێنێت
لیستی حه‌دبا كه قۆرخی دهسهلاَتهكانی پارێزگای موسڵی كردووه، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ناوچه‌كانی ده‌ورو به‌ری ئه‌و شاره به مه‌رج داده‌نێ له ئاسایی بوونه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌منی موسڵ و ناوچه‌كانی ده‌ورو به‌ری و به‌شداری پێكردنی لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌و شاره.
له میانی به‌شداریكردنی له كۆنگره‌یه‌ك كه له پارێزگای كه‌ربه‌لا بهرِێوهچوو، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای موسڵ له سه‌ر لیستی حه‌دبا سامر شه‌مه‌ری به توندی ره‌خنه‌ی له بوونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان گرت له ناوچه سنوورییه‌كان و ناوچه‌كانی ده‌ورو به‌ری موسڵ، هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی له زاراوه‌ی ناوچه جێ ناكۆكه‌كانیش گرت و به ناوچه‌كانی به یه‌كه‌وه ژیانی وه‌سف كرد، روونیشی كرده‌وه چه‌ند دیدار‌و چاوپێكه‌وتنێك له نێوان هه‌ردوو لیستی حه‌دبا كه خاوه‌نی 19 كورسییه‌و لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا كه خاوه‌نی 12 كورسییه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای موسڵ به ئه‌نجام گهیشتوونهو ئه‌نجامی باشیشیان لێكه‌وتۆته‌وه به‌تایبه‌ت له كه‌مركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لیسته‌كه له سه‌ر دهسهلاَتهكانی ئه‌و شاره، گوتیشی توانراوه زه‌مینه‌یه‌كی له بار برِهخسێندرێ بۆ گه‌یشتن به رێگه چاره‌ی كۆتایی بۆ كۆتایی پێهێنان به ململانێكانی نێوان هه‌ردوو لیسته‌كه‌و گهرِانهوهی لیستی برایه‌تی بۆ ناو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا‌و وه‌رگرتنی پشكی خۆی له دهسهلاَتهكانی شاره‌كه‌و به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌ركه نیشتمانییه‌كانی. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا دیدار‌و چاوپێكه‌وتنه‌كانی پێشوو كه به‌سه‌ر په‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به ئه‌نجام گه‌یشتوون، تا رِادهیهك ئه‌رێنی بوونه.
له سه‌رێكی دیكه‌وه په‌رله‌مانتارێكی سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه باس له پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردن و له یه‌كنزیك كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لیستی حه‌دباو لیستی برایه‌تی.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتاری ئه‌لعێراقییه عجیل حه‌میدی ئاشكرایكرد مانگێك به‌ر له ئێستا لێژنه‌یه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێكهێنراوه به ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی پارێزگای موسڵ و له یه‌كنزیك كردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونه‌كانی نێوان هه‌ردوو لیستی حه‌دبا و لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا كه له وه‌ته‌ی نیسانی ساڵی 2009، وه بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌و دانیشتنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای موسڵی كردووه به‌هۆی قۆرخركردنی دهسهلاَتهكانی ئه‌و پارێزگایه له‌لایه‌ن لیستی حه‌دبا كه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له 31 ی كانوونی دووه‌می 2009 توانی به 19 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه به‌ده‌ست بێنێت و دهسهلاَتهكان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی قۆرخ بكات.
حه‌میدی رایگه‌یاند به‌شێكی دیكه‌ی سه‌ره‌كی پێكهێنانی ئه‌و لێژنه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان چاره‌سه‌ركردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدرِاڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه سه‌باره‌ت به ناوچه جێ ناكۆكه‌كان، گوتیشی له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌و لێژنه‌یه كۆتایی به ئه‌ركه‌ك و كاره‌كانی خۆی ده‌هێنێت، روونیشی كرده‌وه دوای ته‌واو بوونی كاره‌كانی هه‌وڵده‌دات چاره‌سه‌رێكی گونجاو دابنێت له به‌رده‌م هه‌ردوو حكومه‌تی فیدرِاڵ و حكومه‌تی هه‌رێم، له حاڵێكیشدا ئه‌گه‌ر توانرا چاره‌سه‌ری پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی موسلچ بكرێت به ئاسانی ده‌توانرێ چاره‌سه‌ری پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی پارێزگاكانی دیكه‌ش بكرێت.
حه‌میدی به دووریشی خسته‌وه به‌ر له چاره‌سه‌ركردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان له پارێزگای موسڵ و ته‌واوی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق بهرِێوه بچێت، چونكه تا ئێستا نه‌توانراوه پرسی تۆماری دانیشتووانی ئه‌و پارێزگایه‌و ناوچه‌كانی ده‌ورو به‌ری یه‌كلایی بكرێته‌وه.
ناوبراو به دووریشی نه‌زانی له داهاتوویه‌كی نزیكدا كوتله سیاسییه‌كان موفاجه‌ئه‌یه‌ك بكه‌ن و به رێككه‌وتنێكی سیاسی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی تایبه‌ت به پرسهرژمێری دانیشتووان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌و ده‌ست بكه‌ن به ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه، گوتیشی په‌رله‌مانتارانی پارێزگای موسڵ ئاره‌زوو ناكه‌ن به‌ر له كۆتایی پێهێنانی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان پرۆسه‌ی سه‌رژمێری ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رچاوه: الوكاله الاخباریه للانباء، نون.
