له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی به‌شه خۆراكی مانگانه، هه‌ر هاوولاَتیهك برِی 15 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت
به مه‌به‌ستی بره‌ودان و پێشخستنی ژیانی رۆژانه‌ی هاولاَتیان و دابینكردنی پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كان، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق برِیاریدا برِی 15 هه‌زار دیناری عێراقی له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی به‌شه خۆراكی مانگانه به سه‌ر هاولاَتیان دابه‌ش بكرێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پارێزگاری پارێزگاكان، دووپاتی كرده‌وه حكومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵی پێشخستن و گرنگی پێدانی ژیانی رۆژانه‌ی هاولاَتیان و دابین كردنی ته‌واوی پێویستی و پێداویستیه‌كانیان و فه‌راهه‌م كردنی ژیانێكی ئاسووده‌و خۆشگوزه‌ران و رێزگرتن له كهایهتی هه‌ر هاولاَتیهك كه به‌شی ژیانی هه‌یه له سه‌ر خاكی عێراق.
مالیكی جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه پارێزگاره‌كان ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه‌كی گه‌وره‌یان له سه‌ر شانه بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری ره‌وشی ژیانی هاولاَتیانی و پێویستی و پێداویستیه‌كانیان بن، هه‌روه‌كو له سه‌ر هه‌ریه‌كێكیان پێویسته باشترین نمونه‌ی خزمه‌تكردن پێشكه‌ش به پارێزگایه‌كه‌ی بكات، روونیشی كرده‌وه خزمه‌تكردنی هاولاَتیان ره‌گه‌زێكی سه‌ره‌كیه له بونیاد نانی ده‌وڵه‌تی ده‌ستووری.
سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ پارێزگاران، برِیاردرا به پێدانی برِی 15 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر هاولاَتیهك كه ناوی له پسووله‌ی به‌شه خۆراكی مانگانه‌وه هه‌یه، دووپاتی له سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه ئه‌وان وه‌كو حكومه‌ت گرنگیه‌كی زۆر به پسووله‌ی به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاولاَتیانهوه ده‌ده‌ن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌وان به پێویستی ده‌زانن ساڵی 2011 ساڵی كۆتایی پێهێنان بێت به نیگه‌رانیه دارایی و ئابوورییه‌كانی عێراق و به‌ڵكو كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی عێراق گۆرِانێكی گه‌وره‌ی دارایی و ئابووری به‌خۆوه ببینێ و هاولاَتیان تێیدا سوودمه‌ند بن و كۆتایی به نه‌هامه‌تیه‌كانیان بهێنرێت.
له سه‌رێكی دیكه‌وه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا راوێژكاری وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقی كازم محه‌مه‌د جه‌واد دووپاتی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه وه‌زاره‌تی بارزگانی گرنگییه‌كی زۆر به پسووله‌ی به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاولاَتیانهوه ده‌دات و كار ده‌كات بۆ باشتركردنی پێكهاته‌كانی ئه‌و خۆراك و كه‌ل و په‌لانه‌ی له‌گه‌ڵیدا مانگانه له رێگه‌ی بریكاره‌كانی خۆراكه‌وه دابین ده‌كرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوێنێ یه‌كشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بودجه‌ی هه‌مواركراوی ساڵی 2011 ی، په‌سه‌ند كرد، له‌مباره‌یه‌وه وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی عێراق عه‌لی ده‌باغ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بودجه‌ی ئه‌مساڵی به برِی 9، 81 ی، ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی كه ده‌كاته 6، 96 تریلیۆن دیناری عێراق په‌سه‌ند كرد، گوتیشی یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ هه‌موار كرایه‌وه‌و ئینجا له‌لایه‌ن په‌سه‌ند كرا، روونی كرده‌وه دوای ئه‌وه‌ی یاسای بودجه په‌سه‌ند كرا برِی 3 ملیار دۆلار زیاد كرا، كه له به‌رامبه‌ریشدا برِی 3، 13 ملیاری دیكه‌ش برِی كورتهێنانی بودجه‌كه دیاری كرا.
سه‌رچاوه: السومریه نیوز، وكاله انباء المستقبل
