په‌رِله‌مانتارێك هۆكارى تێكچونى بارى ئه‌منى عێراق بۆ پرِنه‌كردنه‌وه‌ى پۆسته ئه‌منیه‌كان ده‌گێرِێته‌وه
په‌رِله‌مانتارێكى عێراق هۆكارى ناسه‌قامگیرى عێراق و به‌رده‌وامبونى توندوتیژیه‌كان ده‌گه‌رِێنێته‌وه بۆ پرِنه‌كردنه‌وه‌ى پۆسته ئه‌منیه‌كان له حكومه‌تى نوێى عێراق، و كارا نه‌كردنیان.
(حه‌سه‌ن سه‌نید) به‌رپرسى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له په‌رِله‌مانى عێراق و ئه‌ندامى ئیئتلافی نیشتیمانى له لێدوانێكیدا رِایگه‌یاند:
په‌رِله‌مان سه‌رقاڵى پێكهێنانى دوو لیژنه‌ى تایبه‌ته به لێكۆڵینه‌وه له بارودۆخى ئه‌منى عێراق و بانگێشت كردنى به‌رپرسانى ئه‌منیه بۆ په‌رِله‌مان به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه له هۆكاره‌كانى به‌رده‌وامى توندوتیژیه‌كانى عێراق و ناجێگیری ئاسایشى عێراق.
سه‌نید رِونیشی كرده‌وه كه دانانى كه‌سی شیاو بۆ پۆسته ئه‌منیه‌كان و پرِكردنه‌وه‌یان ده‌بێته هۆى باشبونى بارودۆخى عێراق و سه‌قامگیرى له‌و ولاَته‌دا، و كارا كردنى ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى عێراق.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى په‌رِله‌مانى عێراق گوتیشی:
یه‌كلایی كردنه‌وه‌ى دانانى به‌رپرسانى ئه‌منى له قۆناغی كۆتاییدایه و برِیاره به‌م نزیكانه به‌رپرسانى ئه‌منى له‌لایه‌ن (نورى مالیكی) سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه‌وه پێشكه‌شی په‌رِله‌مان بكرێت بۆ په‌سه‌ندكردنیان.
سه‌رچاوه/ئاژانسی سه‌ربه‌خۆ
