په‌رله‌مانتارێك: كه‌س ناتوانێت داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بكات
ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاری سه‌در داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراقیان كرد، به‌ڵام ئه‌و داواكارییه به شێوه‌یه‌كی كۆده‌نگی له لایه‌ن زۆرینه‌ی فراسكۆنهكانی په‌رله‌مان ره‌تكرایه‌وه.
لانه محه‌مه‌د سه‌ید عه‌لى حافز ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى فیدراڵ له فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دا رایگه‌یاند\" هه‌ڵووه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان كارێكی هه‌ر وا ئاسانییه ،چوونكه بریارى دادگاى ئیتیحادییهو زۆرینه‌ی خه‌ڵكی عێراق له هه‌ڵبژاردنی رابردوو ده‌نگیان داوه‌و ئیراده‌ی گه‌لی له‌سه‌ره\"".
روونیشیكرده‌وه\"" په‌رله‌مان له كاتێكدا هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه كه له ئه‌داى كاركردندا باش نه‌بێت یاخود په‌رله‌مان خۆى بریار بدات و داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بكات،یان كار‌و ده‌وام نه‌كات به باشى ،ئه‌گه‌ر نا هه‌روا ئاسان نیه كه په‌رله‌مان لایه‌نێك تێدا نارازى بێت و بریارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بدات به‌م شێوه‌یه‌ك هه‌ڵناوه‌شێته‌وه\""
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" تا ئێستا هه‌ندێك له وه‌زاره‌ته‌كان به به‌تاڵى ماوه‌ته‌وه و لایه‌نه‌كان له گفت‌و گۆدان پۆسته وه‌زارییه به‌تاڵه‌كان،چوونكه تائێستا وه‌زاره‌ته‌كانى ئه‌منى و ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى له ئارادایه و پێویسته له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ى داهاتوودا كاندیده‌كانیان رابگه‌یه‌نرێت ویهكلا بكرێته‌وه، چوونكه ئه‌وانه ئاسایشى ئه‌م ولاَته ده‌پارێزن و له ئه‌ستۆیان دایه\"".
سه‌باره‌ت به لیژنه‌كانیش وتى \""هه‌ندێك له سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌كان یه‌كلابوونه‌ته‌وه و هه‌ریه‌ك له كوتله‌كان ناوى جێرى سه‌رۆكى لیژنه‌كان وبریاربهدهستى لیژنه‌كانیش نێردراونه‌ته لاى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بۆ گفت و گۆو تاوتوێكردن و مناقه‌شه‌كردن له سه‌ر چۆنیه‌تى دانانى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌و بریار به‌ده‌سته‌كان "
