سه‌رچاوه‌یه‌ك: لیژنه‌ی یاسایی له به‌رژه‌وه‌ندی هاوپه‌یمانی كوردستانی یه‌كلایی بۆوه
هه‌ولێر _ سامان
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی رایگه‌یاند پێدانی لیژنه‌ی یاسایی به هاوپه‌یمانی كوردستانی یه‌كلایی كرایه‌وه‌و په‌رله‌مانتار خالید شوانی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كه‌ش وه‌رده‌گرێت.
مۆیه‌د ته‌یب وته‌بێژی فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی ئهمرِۆ له لێدوانێكدا به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" هه‌ر دوو فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی و عێراقیه رێكه‌وتن له سه‌ر یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی\"".
روونیشیكرده‌وه\"" سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی یاسایی به‌ر هاوپه‌یمانی كوردستانی كه‌وتووه‌و په‌رله‌مانتار خالید شوانی بۆ وه‌رگرتنی پۆسته كاندیدكراوه، هاوكات لیژنه‌ی نه‌وت و گازیش به لیستی عێراقیه دراوه\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و گاز و یاسایی هه‌نگاوێكی باش ده‌بێت له داهاتووێكی نزیكدا فراكسۆنه‌كانی نێو په‌رله‌مان له سه‌ر ده‌ست نیشان كردنی سه‌رۆك و جێگر‌و برِیاردهری لیژنه‌كان بگه‌نه رێكه‌وتنێكی یه‌كجاره‌كی\"".
وتیشی\"" به‌م پێیه فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی سه‌رۆكایه‌تی شه‌ش لیژنه‌ی به‌ركه‌وتووه‌و چوار لیژنه بۆ پارتی و یه‌كێتی و یه‌كگرتووی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی گۆرِان هه‌ر یه‌كیان لیژنه‌یان به‌ركه‌وتووه\""."
