لێژنه‌ی سه‌رژمێری دانیشتوان: هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌منی رێگر نییه له به‌رده‌م پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان
ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی بالاَی سه‌رژمێری دانیشتووان ره‌تی ده‌كاته‌وه هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌منی به‌ربه‌ست بێت له به‌رده‌م ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان كه برِیاره له نیسانی داهاتوو برِیار له سه‌ر واده‌ی نوێی ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه بدرێ.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی لێژنه‌ی بالاَی سه‌رژمێری دانیشتووان و سه‌رۆكی پاراستنی سه‌رژمێری، ئه‌حمه‌د خه‌فاچی دووپاتی كرده‌وه ئه‌وه‌ی تا ئێستا كاری له سه‌ر كراوه بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووانی عێراق، یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و پرس و یاخود ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌ره سیاسی و ته‌كنیكییانه بووه، كه بوونه‌ته رێگر له به‌رده‌م ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه، رووونیشی ده‌كاته‌وه ئه‌وان توانیویانه له رێگه‌ی هه‌وڵه‌كانی رابردوو بگه‌نه رێككه‌وتنێك بۆ پاراستنی بارودۆخی ئه‌منی ناوچه جێ ناكۆكه‌كان له كاتی بهرِێوهچوونی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری به‌شێوه‌یه‌ك هێزێكی هاوبه‌شی پۆلیسی عێراقی و هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزێكی ئه‌مه‌ریكی ئه‌ركی پاراستنی ئه‌و ناوچانه له ئه‌ستۆ ده‌گرن.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا خه‌فاجی جه‌ختی كرده‌وه كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركوك و موسڵ سیاسین و تا ئێستاش ناكۆكییه سیاسییه‌كان ببونه‌ته رێگر له به‌رده‌م پێشكه‌وتنی هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه گرنگه كه له ماوه‌ی چه‌ند جارێكه دوا ده‌كه‌وێت، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه جگه له ناكۆكییه سیاسییه‌كان هێشتا هه‌ردوو لایه‌نی ئیداری و ته‌كنیكی دوو كێشه‌ی دیكه‌ن له نێوان پێكهاته جیاوازه‌كانی كه‌ركوك كه وا ده‌كات پرۆسه‌كه دوا بكه‌وێت.
خه‌فاجی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی برِیاریداوه به پێكهێنانی چه‌ند لێژنه‌یه‌ك كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌ست به كاره‌كانیان ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی له یه‌كتر نزیككردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كان، له پاڵ ئه‌و لێژنانه چه‌ند لێژنه‌یه‌كی دیكه‌ش له وه‌زاره‌تی پلاندانی حكومه‌تی عێراق پێكده‌هێنرێن، جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه هه‌موو ئه‌و لێژنانه پێویستن نوێنه‌رانی هه‌موو پێكهاته جیاوازییه‌كانی عێراق هه‌ر یه‌ك له كورد‌و عه‌ره‌ب و توركمان له خۆ بگرن، گوتیشی هه‌ندێك لایه‌ن دژی ئه‌وه‌ن كورد‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه به‌شداری له پێكهێنانی ئه‌و لێژنانه بكه‌ن چونكه پێیان وایه كورد‌و حكومه‌تی هه‌رێم و هێزی پێشمه‌رگه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به سه‌رژمێری دانیشتووانه‌وه نییه.
ئه‌وه‌شی خسته روو كه هه‌ر یه‌ك له شێخان و مه‌خمور بوونه‌ته دوو ناوچه‌ی سه‌ره‌كی كێشه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سه‌رژمێری له پارێزگای موسڵ، كه پێویسته ئه‌و دوو ناوچه له رووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به موسڵ بن، گوتیشی تا راده‌یه‌ك هه‌موو لایه‌نه‌كان گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی موسڵ سه‌رپه‌رشتی ئاماده‌كاری و رێكخستنی پرۆسه‌كه بكات له‌و دوو ناوچه‌یه.
سه‌باره‌ت به پارێگای دیاله، خه‌فاجی باسی له‌وه‌كرد هه‌موو كێشه‌كانی ئه‌و شاره یه‌كلایی بوونه‌ته‌وه و هه‌موو لایه‌نه‌كان رێككه‌وتوون له س ر ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه سه‌رۆك وه‌زیران به سیفه‌تی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان له ئاماده‌باشییه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه ئاگادار كراوه‌ته‌وه.
له كۆتاییدا ناوبراو روونی كرده‌وه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گه‌یشتۆته چه‌ند چاره‌سه‌رێك و چه‌ند برِیارێكیشی سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه ده‌ركردووه كه ته‌واوی ئه‌نجامه‌كان په‌یوه‌ندیان به گه‌شه‌پێدانه‌وه هه‌یه نه‌ك مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردن، گوتیشی دادگای فیدرِاڵی ره‌زامه‌ندی له سه‌ر ئه‌و خالاَنه كردووه و كۆتایی به دۆسییه‌كه هێناوه.
جێی باسه برِیار بوو له ئۆكتۆبه‌ری رابردوو پرۆسه‌ی سه‌رژمێری له ته‌واوی عێراق ئه‌نجام بدرێت، بهلاَم به‌هۆی ناكۆكییه سیاسییه‌كانی نێوان پێكهاته‌كان پرۆسه‌كه بۆ كانوونی یه‌كه‌می رابردوو دواخرا، بهلاَم جارێكیدكهش بۆ كاتێكی نادیار دواخرایهوهو چاوهرِوان ده‌كرێ له ماوه‌ی داهاتوو واده‌ی نوێ بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه دیاری بكرێت.
