وته‌بێژی ئه‌لعێراقیه: سه‌رۆك بارزانی به‌م نزیكانه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
شاكر كیتاب ئاشكرای كرد به‌م نزبكانه سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌هه‌ڵواسراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ستراتیژی، سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
وته‌بێژی فه‌رمی لیستی ئه‌لعێراقیه \"شاكر كیتاب\"" رایگه‌یاند كه لیسته‌كه‌ی په‌یوه‌ندی كردووه به سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌نووكه‌ییه‌كان و، بارزانی برِیاری داوه له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو سه‌ردانی به‌غدا بكات.
كیتاب: ئه‌م سه‌ردانه‌ی بارزانی تایبه‌ته به‌چاره‌كردنی كێشه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسه‌ته ستراتیژیه‌كان و، ترسی عێراقییه له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته نوێیه‌كانی مالكی و هاوپه‌یمانی نیشتیمانی، كه ده‌یانه‌وێ پاشگه‌ز ببنه‌وه له‌و رێكه‌وتنانه‌ی له‌هه‌ولێر پێشتر له‌سه‌ری كۆك بوون.
وته‌بێژی عێراقیه دوپاتی كرده‌وه كه ده‌بێت یاسای ئه‌نجومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیپێدا بنرێت، تاوه‌كو ئه‌نجومه‌نه‌كه ببێته شتێكی یاسایی وبنه‌ره‌تی له‌دروستبوونی عێراقی نوێ‌دا.
سه‌رچاوه: واع"
