مالیكی سێ مه‌رج له به‌رده‌م ئه‌لعێراقییه داده‌نێ بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری
بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری كابینه نوێیه‌كه‌ی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی سێ مه‌رج له به‌رده‌م كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه داده‌نێ بۆ كاندیدی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری كه بۆته پشكی ئه‌و كوتله‌یه.
له‌مباره‌یه‌وه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له ناو كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه كازم شه‌مه‌ری رایگه‌یاند سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی وه‌ره‌قه‌یه‌كی بۆ كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و سه‌رۆكه‌كه‌ی ئه‌یاد عه‌للاوی ناردووه‌و سێ مه‌رجی تێدایه بۆ كاندیدی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری.
مه‌رجه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاندیدی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
یه‌كه‌م- نابێت سه‌ر به هیچ پارتێكی دیاری كراوه بێت.
دووه‌م- نابێت هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی دوور و نزیكی به هیچ هێزێكی چه‌كداری و میلیشیایی هه‌بێت.
سێیه‌م- ده‌بێت خاوه‌نی سیڤییه‌كی باش بێ و هیچ تۆمه‌تێكی له سه‌ر ساغ نه‌بووبێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا شه‌مه‌ری روونی كرده‌وه، مالیكی له وه‌ره‌قه‌كه‌یدا كه بۆ كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ی ره‌وانه‌كردووه باسی قه‌بوڵ كردن و ره‌تكردنه‌وه‌ی فه‌لاح نه‌قیبی كاندیدی ئه‌لعێراقییه‌ی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری نه‌كردووه، گوتیشی هه‌ندێك باس له‌وه ده‌كه‌ن كه نه‌قیب ئینتیمای بۆ بزووتنه‌وه‌ی ویفاق هه‌یه، به‌لاَم وه‌كو ده‌رده‌كه‌وێ ویفاق پارتێكی سیاسی یاخود دامه‌زراوه‌یه‌كی حیزبی دیاریكراو نییه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه عیززه‌ت شابه‌نده‌ر په‌رله‌منتاری ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا مالیكی نیه‌تی نییه نه‌قیبی كاندیدی ئه‌لعێراقییه بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری په‌سه‌ند بكات، روونیشی كرده‌وه به گشتی هاوپه‌یمانی نیشتمانی تێبینی له سه‌ر تواناكانی نه‌قیب هه‌یه له به‌رِێوه‌بردنی ئه‌و پۆسته، به‌تایبه‌ت كه وه‌زیری به‌رگری پێویسته كه‌سایه‌تییه‌كی پیشه‌یی بێت كه ئه‌و مه‌رجه‌ش له نه‌قیب نابینرێت.
له سه‌رێكی دیكه‌وه كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه هه‌وڵی پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی دانووستكاری دوو قۆڵی ده‌دات له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتمانی به مه‌به‌ستی كاراكردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ندامی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه حه‌یده‌ر موللا رایگه‌یاند كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئامانجی له پێكهێنانی ئه‌و لێژنه دانووستكاره بریتیه له كاراكردن و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنامه‌ی هه‌ولێری نیوان هیزه سیاسییه عێراقییه‌كان و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان له ناویشیاندا هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان و پرسی یاسای لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌ره‌وه‌ری و پێرِه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان و پێرِه‌وی ناوخۆی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان.
گوتیشی كوتله‌كه‌ی سووره له سه‌ر وه‌رگرتن و یه‌كلای كردنه‌وه‌ی كاندیدی وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵده‌دا فه‌لاح نه‌قیب وه‌كو كاندیدی یه‌كه‌م بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌ست نیشان بكات.
له‌لای خۆیه‌وه ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نیشتمانی عه‌دنان سه‌راج هه‌وڵه‌كه‌ی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه بۆ پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی دانووستكاری به كارێكی سه‌ركه‌وتوو هه‌ژمار كرد، هه‌روه‌كو دیداره چاوه‌رِوانكراوه‌كه‌ی نێوان مالیكی و عه‌للاویشی بۆ هه‌ولێكی دیكه زانی بۆ چاره‌سه‌كردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان.
هه‌روه‌ها كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌ر له نوێ دووپاتی كرده‌وه هه‌ر پاشه‌كشه‌كردنێك له رێككه‌وتنامه‌ی هه‌ولێری نێوان كوتله سیاسییه‌كان به كوده‌تا له قه‌ڵه‌م ده‌دا.
ئه‌لعێراقییه هه‌رِه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد ئه‌گه‌ر بێت و ته‌واوی به‌نده‌كانی رێككه‌وتنامه‌ی هه‌ولێر وه‌كو ئه‌وه‌ی له سه‌ری رێككه‌وتوون وه‌كو خۆی جێبه‌جێ نه‌كرێن، ئه‌و كات ئه‌لعێراقییه له پرۆسه‌ی سیاسی ولاَت ده‌كشێته‌وه.
