پێشبینی ده‌كرێ سه‌رۆك بارزانی پرسی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان یه‌كلایی بكاته‌وه
كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه رایده‌گه‌ینێ كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و به‌شێك له پێكهاته‌كانی ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی له ناویشیاندا ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی و ره‌وتی سه‌در ده‌نگ له سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی بالاَی نیشتمانی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان ده‌ده‌ن.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه محه‌مه‌د سه‌لمان رایگه‌یاند ئه‌وان ده‌خوازن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی له میانی دیداره چاوهرِوانكراوهكهی نێوانیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی پرسی ئه‌نجوومه‌نه ستراتیژیه‌كان یه‌كلایی ببێته‌وه.
روونیشی كرده‌وه تا ئێستا نه‌توانراوه پرسی پرِكردنهوهی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان یه‌كلایی ببێته‌وه، بۆیه دیسان ئه‌وان چاوهرِوانن له میانی ئه‌و دیداره‌دا ئه‌و پرسه‌ش یه‌كلایی ببێته‌وه، گوتیشی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه هه‌ر یه‌ك له فه‌لاح نه‌قیب بۆ وه‌زیری به‌رگری و و زیاد زه‌رب بۆ وه‌زاره‌تی كاره‌باو و لوبنا كه‌ریمی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت كاندید كردووه.
له‌لای خۆیه‌وه په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌ی ئه‌لعێراقییه داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان ده‌كات بۆ چارههسهركردنی ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی دێنه به‌رده‌م پرۆسه‌ی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به پێویستی ده‌زانێ كۆبوونه‌وه‌كه له نێوان هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك كۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی و سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی گرێبدرێت، گوتیشی ئه‌و كۆبوونهوهیهدهبێته هۆكارێكی سه‌ره‌كی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی دێنه به‌رده‌م پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان و ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی تاوه‌كو ئێستا نه‌توانراوه پرِبكرێنهوه له ناویشیاندا وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان كه عێراق پێویستی زۆری پێیان هه‌یه بۆ پارێزگاری كردن له ده‌ستكه‌وته سیاسی و ئابوورییه‌كان.
به‌شێكی زۆری چاودێرانی سیاسی و په‌رله‌مانتارانی ناو كوتله سیاسییه‌كان بۆچوونیان وایه تا وه‌زاه‌رته ئه‌منییه‌كان و ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی دیكه‌ش كه تا ئێستا پرِ نه‌كراونه‌ته‌وه یه‌كلایی نه‌بنه‌وه، ئه‌نجوومه‌نی سیاسیه‌ته ستراتیژییه‌كانیش پێكناهێرنێت.
تا ئێستاش كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی گومانی هه‌یه له پێكهێنان و ته‌واوكردنی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه، گومانه‌كه‌ش له سه‌ر شێوازی ده‌نگدانه له سه‌ر ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك گومانی هه‌یه كه ئایا هه‌ر یه‌ك له هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌نگی له سه‌ر ده‌ده‌ن، كه به‌لای چاودێرانهوهش ئه‌مه بیانوو نییه چونكهكوتلهكان پێشتر له سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون ئه‌نجوومه‌نی بالاَی سیاسیه‌ته ستراتیژییه‌كان پێكبهێنرێـت و دواتریش له په‌رله‌مان ده‌نگی بۆ بده‌ن.
پێشتریش په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان موحسین سه‌عدون دووپاتی له سه‌ر گرنگی ده‌نگدانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیه‌ته ستراتیژییه‌كان كرده‌وه، روونیشی كرده‌وه دوای پێكهێنانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی كۆمار هه‌لێكی باش له به‌رده‌م په‌سه‌ندكردنی یاسای ئه‌نجوومه‌نی سیاسیه‌ته ستراتیژییه‌كان ره‌خساوه.
له سه‌رێكی دیكه‌وه ئه‌ندامی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه حه‌مید زه‌وبه‌عی ره‌تی بوونی هه‌ر ناكۆكی و جیاوازییه‌كی له نێوان ئه‌لعێراقییه‌و هاوبه‌شه‌كانی سه‌باره‌ت به شێوازی په‌سه‌ندكردنی یاسای ئه‌نجوومه‌نه‌كه كرده‌وه، ئاماژه به به‌رده‌وامی گفتوگۆكانیش ده‌دات كه كوتله‌كان ببۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی ته‌واوكردنی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
زه‌وبه‌عی جه‌ختی كرده‌وه تا ئێستا هاوپه‌یمانی نیشتمانی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ره‌تی پرۆژه یاسای ئه‌نجوومه‌نی سیاسیه‌ته ستراتیژییه‌كانی نه‌كردۆته‌وه، پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد له‌میانی گفتوگۆ به‌رده‌وامه‌كانی نێوان كوتله‌كان له چه‌ند رۆژی داهاتوو به‌ر له یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی وه‌زاره‌ته پرِنهكراوهكان، یاسای ئه‌نجوومه‌نه‌كه به گوێره‌ی رێككه‌وتنی هه‌ولێری نێوان كوتله سیاسیه‌كان كه برِیاریداوه له مانگی شوبات ده‌ست به‌كار بێت، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند بكرێ.
له سه‌رێكی دیكه‌وه په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی كوردستانی و ئه‌ندامی لێژنه‌ی كاروباری ئه‌ندامان و پێشخستنی په‌رله‌مان مه‌حمود عوسمان دووپاتی كرده‌وه یاسای ئه‌نجوومه‌نی سیاسیه‌ته ستراتیژییه‌كان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت، به پێویستیشی زانی ره‌شنووسی كۆتایی یاسای ئه‌نجوومه‌نه‌كه بگاته په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی له زووترین ماوه‌دا گفتوگۆی له سه‌ر بكرێت، به پێویستیشی زانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه وه‌كو ئه‌وه‌ی له رێككه‌تنه‌كه‌ی هه‌ولێر برِیاری له سه‌ر دراوه پێكبهێنرێت و هه‌موو كوتله‌كانیش پابه‌ند بن له سه‌ر په‌سه‌ندكردنی.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها په‌رله‌منتاری كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێشبینی كرد سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی بێته ناو چاره‌سه‌ركردنی پرسی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیه‌ته ستراتیژیه‌كان و په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ته‌ها دووپاتی كرده‌وه سه‌رۆك بارزانی له پێناو چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی ته‌نگژه‌كان و پرسی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان ده‌ستی خێر و هاوكاری بۆ هه‌موو كوتله سیاسییه‌كان درێژ ده‌كات، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت ده‌ستی هاوكاری بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه‌ش درێژ بكات.
روونیشی كرده‌وه كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان لاری نییه له هه‌ر میكانیزمێكی په‌سه‌ندكردنی یاسای ئه‌نجوومه‌نه‌كه چ له ناو په‌رله‌مان بێت یاخود له هه‌ر له ناو خودی ئه‌نجوومه‌نه‌كه بێت به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به‌لای فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان گرنگه پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یه.
دووپاتیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان پابه‌نده به ته‌واوی رێككهتنهكانی نێوان كوتله سیاسییه‌كان له ناویشیاندا پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیساهته ستراتیژییه‌كان.
