پرۆژه‌ی به فیدرِاڵی كردنی ئه‌نبارو كه‌ربه‌لا، له نێوان ره‌تكردنه‌وه‌و پشتگیری لێكردنی
دوای ئه‌وه‌ی له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2008 به سه‌رۆكایه‌تی وائیل عه‌بدولله‌تیف هه‌ڵمه‌تێكی جیدی ده‌ستی پێكرد بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزای هاولاَتیان له پێناو به فیدرِاڵی كردنی پارێزگای به‌سرٍه، به‌ڵاَم دواتر به‌هۆی به ده‌ستهێنانی ته‌نیا 10%، ی ده‌نگی دانیشتووانه‌كه‌ی، هه‌وڵه‌كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و پرسی به فیدرِاڵی كردنی به‌سرِه‌ش شكستی هێنا.
دوێنێ چوار شه‌ممه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نیشتمانی وائیل عه‌بدولله‌تیف سه‌ر له نوێ دووپاتی كرده‌وه به فیدرِاڵی كردنی پارێزگاكان و به هه‌رێمی كردنیان هاولاَتیان زیاتر دڵنیا ده‌كاته‌وه له به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان.
عه‌بدولله‌تیف روونی كرده‌وه كه ده‌ستووری عێراق له ماده‌ی 119 ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه پارێزگایه‌ك یاخود زیاتر، ده‌توانن به یه‌كه‌وه هه‌رێمێكی فیدرِاڵ پێكبهێنن، گوتیشی پێكهێنانی هه‌رێمی فیدرِاڵی پارێزگاكان پرسێكه له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقه‌وه شه‌رعیه‌تی پێدراوه، بۆیه ناكرێ ناوی جۆراو جۆری لێبنرێ و رێگه له خه‌ڵك و دانیشتوانی پارێزگاكان بگیردرێ له برِیاردانی چاره‌نووسی خۆیان و پارێزگاكه‌یان كه زۆرینه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن پارێزگاكانیان بكرێته هه‌رێمێكی فیدرِاڵ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقدا نییه خاوه‌نی یه‌ك هه‌رێمی فیدرِاڵ و 14 پارێزگای دیكه بێت، به‌ڵكو پێویسته هه‌ر پارێزگایه‌ك به ته‌نیا یاخود له‌گه‌ڵ پارێزگایه‌كی دیكه ببێته هه‌رێمێكی فیدرِاڵ، كه ئه‌مه واده‌كات هه‌موویان پیشبرِكێ بكه‌ن له سه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كان و دڵنیا كردنه‌وه‌شیان له پاراستنی مافه‌كانیان.
چه‌ند رۆژێكیش له مه‌و به‌ر ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ربه‌لا هه‌رِه‌شه‌ی به فیدرِاڵی كردنی پارێزگای كه‌ربه‌لای راگه‌یاند له حالێكدا ئه‌گه‌ر حكومه‌ت له بودجه‌ی گشتی ده‌ول‌َت بۆ ساڵی 2011، برِی ده‌رماڵه‌ی تایبه‌تی ئه‌و پارێزگایه زیاد نه‌كات، چونكه ئه‌و برِه ده‌رماڵه تایبه‌ته‌ی ئێستاكه نابێته هۆی ته‌واو كردن و ده‌ست پێكدرنی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی پارێزگاكه.
له‌مباره‌یه‌وه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه عه‌دنان ده‌نبوس دووپاتی كرده‌وه به فیدرِاڵی كردنی پارێزگاكانی كه‌ربه‌لاو ئه‌نبار كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كانی سه‌حوه ئه‌حمه‌د ئه‌بو ریشه پێشكه‌ش كراوه، رووبه‌رِووی ره‌تكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌بێته‌وه، روونیش كرده‌وه دامه‌زراندنی هه‌رێمێكی فیدرِاڵ له ناوه‌ِراست و باشووری ولاَت دیسان رووبه‌رِووی ئاسته‌نگ و قورسی ده‌بێته‌وه، چونكه تا ئێستا دیدگای سیاسی و ئابووری عێراق دیار نییه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ده‌نبوس ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ده‌ستووری عێراق لاری نیه له دامه‌زراندنی هه‌ر هه‌رێمێكی فیدرِاڵ كه له دوو پارێزگا پێكدێت، به‌لاَم ناروونی و نا دیاری داهاتووی سیاسی و ئابووری ولاَت رێگه به دامه‌زراندی ئه‌و هه‌رێمه نادات، چونكه كێشه‌ی سیاسی و ئه‌منی و ئابووری لێده‌كه‌وێته‌وه، ده‌رباره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌نبوس گوتی، ناكرێ چاو له هه‌رێمی كوردستان بكرێت چونكه بارودۆخی دامه‌زراندنی ئه‌و هه‌رێمه جیا بوو له بارودۆخی ئه‌وداوایانه‌ی داوای دامه‌زراندنی هه‌رێمی ئه‌نبارو كه‌ربه‌لا ، یاخود هه‌رێمێكی دیكه ده‌كه‌ن وه‌كو ئه‌وه‌ی پێشتر كه ویسترا له به‌سرِه به ئه‌نجام بگات.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كانی سه‌حوه‌ی عێراقی ئه‌حمه‌د ئه‌بو ریشه كرد لێژنه‌یه‌ك له پایاوان و ریش سپیان و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی هه‌ردوو پارێزگای ئه‌نبارو كه‌ربه‌لا پێكبهێنرێت به مه‌به‌ستی له یه‌كنزیك كردنه‌وه‌ی پیاوانی هه‌ردوو پارێزگاكه‌و كاركردن بۆ ده‌ست پێكردن به پرۆژه‌ی پێكهێنانی هه‌رێمێكی فیدرِاڵ له نێوان هه‌ردوو پارێزگای ئه‌نبارو كه‌ربه‌لا.
ده‌نبوس تیشكی خسته سه‌ر پرۆژه‌كه‌ی ساڵی 2008 ی، وائیل عه‌بدولله‌تیف بۆ به هه‌رێمی كردنی به‌سرِه، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ڵمه‌تێكی ئیمزا كۆكردنه‌وه‌یان ده‌ست پێكرد به‌لاَم دواتر پرۆژه‌كه سه‌ركه‌وتنی به ده‌ست نه‌هێناو شكستی هێنا، گوتی ئه‌وه باشترین تاقیكردنه‌وه بوو كه تێیدا خه‌ڵكی به‌سرِه ره‌تیان كرده‌وه شاره‌كه‌یان ببێته هه‌رێمێكی سه‌ربه‌رخۆ.
ناوبراو جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه پرسی به فیدرِاڵی كردنی پارێزگاكان په‌یوه‌ندی به راو بۆچووونی چه‌ند كه‌سێكه‌وه نییه، به‌ڵكو پرۆژه‌یه‌كه راسته‌وخۆ دانیشتووانی پارێزگاكان له رێگه‌ی راپرسییه‌وه ده‌نگی له سه‌ر ده‌ده‌ن، روونیشی كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت مه‌ندی خۆی هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئه‌و بارودۆخه‌ی له ساڵی 1992 لێی دروست بوو، هه‌روه‌ها دانیشتووانه‌كه‌ی نه‌توه‌یه‌كی جیاوازن له عێراق و به زمانێكی جیاوازیش قسه ده‌كه‌ن و یه‌ك ئامانجیشیان هه‌یه، بۆیه ناكرێ پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق چاو له‌و هه‌رێمه بكه‌ن و بیكه‌نه پێشه‌نگ بۆ به فیدرِاڵی كردنی پاریچزگاكانی دیكه‌ی عێراق.
له سه‌رێكی دیكه‌وه هاوپه‌یمانی نیشتمانی سه‌رسورِمانی خۆی نیشاندا له به‌رامبه‌ر پێكهێنانی هه‌رێمێكی فیدرِاڵ بۆ هه‌ردوو پارێزگای ئه‌نبارو كه‌ربه‌لا، له‌مباره‌یه‌وه په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی نیشتمانی یاسان مه‌جید رایگه‌یاند ئه‌وان سه‌رسورِمانی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن له به‌رامبه‌ر دامه‌زراندنی هه‌رێمێكی سوننی له هه‌ردوو پارێزگای ئه‌نبارو كه‌ربه‌لا، گوتی ئه‌وانه‌ی ئه‌ورِۆ داوای دامه‌زراندنی ئه‌و هه‌رێمه سونییه ده‌كه‌ن هه‌ر ئه‌وانه بوون كه پێشتر دژی پێكهێنانی هه‌رێمی خوارووی عێراق بوون به بیانووی جۆراو جۆر له ناویشیاندا پارچه‌پارچه‌كردنی خاكی عێراق و پێشێلكردنی سه‌روه‌رییه‌كانی.
روونیشی كرده‌وه داوای پێكهێنانی هه‌رێمی فیدرِاڵی پارێزگاكانی ئه‌نبارو كه‌ربه‌لا ئه‌جێندای ئیقلیمی و ده‌ره‌كیان له پشته‌وه‌یه، بۆیه پێویست حكومه‌ت هۆشیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌جێنداو داوایانه بكات، پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد ئه‌و داوایه شكست بێنێ هه‌روه‌كو چۆن پێشتر داوای به فیدرِاڵی كردنی به‌سرِه شكستی هێنا.
به گوێره‌ی ماده‌ی 119 ی، ده‌ستوور سێیه‌كی ئه‌نجوومیه‌نی هه‌ر پارێزگایه‌ك، یاخود 10 كاندید له هه‌ر پارێزگایه‌ك، ده‌توانێ داوای به فیدرِاڵی كردنی پارێزگاكه‌ی بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت داواكه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌ین وه‌زیران بكات، دواتریش ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران برِیارێك ده‌رده‌كات و ره‌وانه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌كات به مه‌به‌ستی دیاریكردنی ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته بۆ هه‌ڵمه‌تی سه‌رخستنی پرۆژه‌كه‌و دواتریش ماوه‌یه‌كی دیكه داده‌نرێ بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی ئه‌نجامدانی راپرسی له سه‌ر به هه‌رێمی كردنی پارێزگاكه.
سه‌رچاوه: السومریه نیوز، وكاله الاخباریه للانباء
