شارۆچكه‌ی دوجه‌یل هه‌رِه‌شه‌ی جیابوونه‌وه ده‌كات له پارێزگای سه‌لاحه‌دین
دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له قه‌زای دوجه‌یلی سه‌ر به پارێزگای سه‌لاحه‌دین روویداو به‌هۆیه‌وه زیاتر له 60 كوژراو وبرینداری 200 لێكه‌وته‌وه، دواتریش حكومه‌تی عێراق برِیاریدا به دوورخستنه‌وه‌ی به‌رپرسی پۆلیسی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌و دامه‌زراندنی عه‌بدولكه‌ریم خه‌زره‌جی له شوێنه‌كه‌ی.
له‌مباره‌یه‌وه قائیمقائیمییه‌تی دوجه‌یل هه‌رِه‌شه‌ی له پارێزگای سه‌لاحه‌دین كردووه ئه‌گه‌ر خه‌زره‌جی له شوێنی حه‌مه‌د نامسی به‌رپرسی پۆلیسی سه‌لاحه‌دین دانه‌نێت و نارِازی بێت له سه‌ر دامه‌زراندنی، ئه‌وان جیابوونه‌وه‌ی شارۆچكه‌كه له پارێزگای سه‌لاحه‌دین راده‌گه‌یه‌نن.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا محه‌مه‌د حه‌سه‌ن قائیمقامی شارۆچكه‌ی دوجه‌یل دووپاتی كرده‌وه ئه‌وان برِیاریانداوه ئه‌گه‌ر پارێزگای سه‌لاحه‌دین دژی دامه‌زراندنی خه‌زره‌جی بێت، خۆیان له پارێزگای سه‌لاحه‌دین ده‌كشێننه‌وه‌و ده‌چنه پاڵ پارێزگایه‌كی دیكه كه تا ئێستا برِیاریان له سه‌ر نه‌داوه.
پارێزگای سه‌لاحه‌دین كه تكریت ناوه‌نده‌كه‌یه‌تی 170 كم، له به‌غدای پایته‌خت دووره‌و ماوه ماوه كرده‌وه‌ی توندوتیژی و كاری تیرۆریستی به‌خۆوه ده‌بینێ، ئه‌و ته‌قینه‌وه به‌هێزه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردووش به به‌هێزترین و زه‌ره‌رمه‌ندترین كرده‌وه داده‌نرێ كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو ئه‌و پارێزگایه به‌خۆوه‌ی بینیوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه بورهان عاسی ئه‌ندامی كوتله‌ی عه‌ره‌بی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، دووپاتی كرده‌وه ئه‌وان وه‌كو كوتله‌ی عه‌ره‌بی ده‌یانه‌وێ كه‌ركوك تایبه‌تمه‌ندییه‌تی خۆی هه‌بێت، به‌لاَم به‌و مه‌رجه‌ی راسته‌وخۆ سه‌ر به به‌غدا بێت نه‌ك سه‌ر به لایه‌نێكی دیكه كه زیاتر مه‌به‌ستی ناوبراو \"هه‌رێمی كوردستان\"".
روونیشی كره‌وه كه‌ركوك خاوه‌نی به‌ربوومێكی ئابووری گه‌وره‌یه بۆیه پێویسته هه‌موو عێراقییه‌كان به‌شیان تێدا هه‌بێت.
هه‌روه‌ها چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر پارێزگای كه‌ربه‌لا به هه‌مان شێوه هه‌رِه‌شه‌ی به فیدرِاڵی كردنی پارێزگاكه‌ی كرد، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت برِی ده‌رماڵه‌ی تایبه‌تی ئه‌و پارێزگایه له بودجه‌ی ئه‌مساڵدا زیاد نه‌كات، چونكه پارێزگاكه برِێكی زۆری پاره قه‌رزاره كه بۆ خه‌رجیه تایبه‌ته‌كان پێدوایستییه‌كانی پارێزگا خه‌رجكراون.
سه‌رچاوه: شبكه اخبار العراق، السومریه نیوز "
