كورد پێداگری ده‌كات له سه‌ر وه‌رگرتنی سه‌رۆكایه‌تی لێژنه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران
لێژنه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پۆستێكه تا ئێستا ناكۆكی نێوان هه‌ردوو كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌یله سه‌ره‌و هه‌ر یه‌كه‌یشیان هه‌وڵده‌دا سه‌رۆكایه‌تی و خودی لێژنه‌كه‌ش به ده‌ست بێنێ.
له‌مباره‌یه‌وه په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان خالید شوانی رایگه‌یاند كوتله‌كه‌یان پێداگری ده‌كات له سه‌ر به ده‌ستهێنانی ئه‌و لێژنه‌یه، روونیشی كرده‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌واندا كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی به هه‌مان شێوه كار ده‌كات و جیدیه له به ده‌ستهێنانی لێژنه‌كه‌و سه‌رۆكایه‌تی كردنی، گوتیشی ئه‌گه‌ر ئه‌لعێراقییه نه‌توانێ لێژنه‌كه به ده‌ست بێنێ، له به‌رامبه‌ردا داوای زیاتر له ژێژنه‌یه‌كی دیكه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات.
له سه‌رێكی دیكه‌وه په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی كوردستانی موحسین سه‌عدون به هه‌مان شێوه‌ی شوانی دووپاتی كرده‌وه كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان سووره له سه‌ر وه‌رگرتنی لێژنه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان سه‌رۆكایه‌تی چوار لێژنه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی به ده‌ستهێناوه، له به‌رامبه‌ریشدا كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه سه‌رۆكایه‌تی دوو لێژنه‌ی به‌ده‌ستهێناوه بۆیه فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان مافی خۆیه‌تی داوای سه‌رۆكایه‌تی لێژنه‌ی یاسای بكات و هیچ رێگرییه‌كیش له به‌رده‌میدانییه.
پێشتریش كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به جیدی له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و لێژنه‌یه بوو به‌تایبه‌ت كه لێژنه‌كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به زۆر پرسی هه‌ڵواسراوی نێوان هه‌ولێرو به‌غداوه هه‌یه، له ناویشیاندا پرسی ماده‌ی 140 و جێبه‌جێكردنی له ناوچه جێ ناكۆكه‌كان.
جێی باسه له خولی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران 24 لێژنه هه‌بوو، به‌لاَم له خولی ئه‌مجاره‌دا كوتله‌كان رێككه‌وتن له سه‌ر زیادكردنی ئه‌و لێژنانه بۆ 26 لێژنه.
سه‌رچاوه: واخ _ pukmedia
