بۆ رێگه‌گرتن له په‌سه‌ند كردنی بودجه، كورد په‌نا ده‌باته به‌ر دادگای فیدرِاڵی
له دانیشتنی ژماره 23 ی، ئاسایی خۆیدا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی ده‌وڵه‌ت بۆ ساڵی 2011.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌ین نیوَنهرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا لێژنه‌ی كاتی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران راپۆرتی خۆی پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كرد دواتر راپۆرته‌كه لهلایىهن په‌رله‌مانه‌وه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرا، گوتیشی پرۆژه یاسایه‌كه پێویستییه‌كی زۆری به گفتوگۆكردن هه‌یه لهگهلڕَ ئه‌ندامانی لێژنه پێكهێنراوهكانی هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌تی پلاندانان و وه‌زاره‌تی دارایی و بانكی ناوه‌ندی، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونی كرده‌وه پێشبینی ده‌كرێ بودجه‌ی ساڵی 2011 رووبهرِووی 12 ملیار دۆلا ر كورت هێنان ببێته‌وه، چونكه پێشبینی ده‌كرێ داهاته‌كان بگاته 66،7 ملیار دۆلار له به‌رامبه‌ریشدا كۆی گشتی خه‌رجییه‌كانی ساڵی رابردوو كه به مده‌وه‌ر لهگهلڕَ بوجده‌ی ئه‌مساڵ ده‌به‌سترێ گه‌یشتۆته 78،7 ملیار دۆلار، گوتیشی داهاته‌كان له سه‌ر بنه‌مای نرخی 73 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیل نه‌وتێك دانراوه، له‌وكاته‌ی رۆژانه دوو ملیۆن و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له عێراق و 150 هه‌زار به‌رمیلی دیكه‌ش له هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كراوه.
له‌لای خۆیه‌وه په‌رله‌مانتار سه‌ر به هاوپه‌یمانی كوردستانی مه‌حما خه‌لیل رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر پرۆژه یاساكه‌ی بودجه‌ی گشتی ساڵی 2011 په‌سه‌ند بكرێت ئه‌وان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر دادگای فیدرِاڵی و رێگه‌ی یاسایی ده‌گرنه به‌ر له په‌سه‌ند كردنی یاساكه، گوتیشی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردساانییهكان تێبینییهكانی خۆی سه‌باره‌ت به پرۆژه یاسایه‌كه تۆمار كردووه، روونیشی كرده‌وه به گوێره‌ی ماده‌كانی 32 و 132 و 128 ی پهیرِوهی ناوخۆی په‌رله‌مان بودجه‌كه پێشێلكاری تێدایه، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی جگه له پێشێلكارییه‌كان به سه‌ر ئه‌و سێ ماده‌یه‌ی پهیرِهوی ناوخۆ به گشتی بودجه‌كه نارِوونییهكی تێدایه هه‌روه‌ها جگه له‌وه‌ی كورد لاری هه‌یه له له هه‌ردوو لایه‌نی وهرهبهێنان و به‌كار بردن.
له‌لای خۆیه‌وه په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی كوردستانی فه‌رهاد ئه‌تروشی رایگه‌یاند هه‌ر یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی پێشێلی به‌شێكی زۆری به‌ندو ماده‌كانی ده‌ستووریان كردووه ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به بودجه‌ی ولاَت زۆربه‌شیان مه‌ترسیدارن، روونیشی كرده‌وه كورد ده‌خوازێ سیسته‌می دارایی له هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان لامه‌ركه‌زی بێت، بهلاَم حكومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێ پرسی بودجه به ده‌ستی خۆیه‌وه بێت.
روونیشی كرده‌وه یاری به هه‌ندێك برِگهی ده‌ستوری ولاَت ولاَت كراوه ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به بودجه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌یه، گوتیشی بودجه‌ی ئه‌مساڵ گه‌وره‌ترین بودجه‌یه له مێژووی عێراق هه‌روه‌ها پرِ كێشه‌ترین و مشت ومرِترین بودجهیشه.
به پێویستیشی زانی هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان نارِهزایی له بودجه‌كه بگرن چونكه سه‌ربه‌خۆیی دارایی له گرنگترین بنه‌ما لامه‌ركه‌زییه‌كان و سیسته‌می فیدرِاڵییه.
هه‌روه‌ها بورهان محه‌مه‌د فه‌ره‌ج داوای كرد په‌له بكرێت له هه‌موار كردنه‌وه‌ی هه‌ندێك برِگهی بودجه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ بكرێت به‌ڵكو له زووترین كاتدا په‌سه‌ند بكریـَ و ده‌رگای خزمه‌تگوزارییه‌كان به رووی هاولاَتیاندا بكرێته‌وه، داواشی كرد په‌رله‌مان پابه‌ندی ماده‌ی 124 ی، پهیرِهوی ناوخۆ بێت كه به پێویستی زانیوه بودجه له‌لایه‌ن لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان تاوتوێ و گفتوگۆیه‌كی چرِی بۆ بكرێت ئینجا دواتر ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بیخاته ده‌نگدان.
له سه‌رێكی دیكه‌وه په‌رله‌مانتار خالید شوانی دووپاتی كرده‌وه بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێ{اق خراپترین بودحهیهكه كه پێشكه‌شی په‌رله‌مان كراوه و ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره‌و هه‌موو شه‌فافییه‌تێكی لێ ده‌ركراوه.
جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه بودجه‌كه‌ی ئه‌مساڵ ته‌واو پێچه‌وانه‌ی یاساكانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و ههرێمهكانهو به‌ده‌ریشه له هه‌موو شه‌فافییه‌تێك كه پێویسته له بودجه‌دا هه‌بێت ، روونیشی كرده‌وه ئه‌وه‌ی له باره‌ی بودجه‌ی ئهمسالڕَ كراوه ته‌نیا رێككه‌وتنی نێوان كوتله سیاسییه‌كان بووه، به‌ڵكو هێشتا له رووه یاساییه‌كه‌وه په‌سه‌ند نه‌كراوه‌و یه‌كلا نه‌بۆته‌وه بۆیه پێویسته ئه‌و پرس و كێشانه‌ی له ناویدا هه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێن و پرۆژه‌كه‌ش هه‌موار بكرێته‌وه.
جێسی باسه دانیشتنه‌كه‌ی دوێنێ بۆ ئهمرِۆ سێشه‌ممه هه‌ڵگیرا كه په‌رله‌مان هه‌وڵده‌دا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌كه بكات و دواتر بیخاته به‌ر ده‌نگدان.
سه‌رچاوه: السومریه نیوز، وكاله الانبا‌ء المستقله، وكاله انباء اور
