پۆستێكی ئه‌منی بۆ كورد له نێوان یه‌كلایی بوونه‌وه‌و رهتكردنهوهدا
تا ئێستا پۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منیه‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق له نێوان كوتله سیاسییه‌كانه‌وه یه‌كلا نه‌بۆته‌وه، برِیاریشه هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئاسایشی نیشتمانی ببێته پشكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و وه‌زاره‌تی به‌رگریش ببێته به‌شی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه، تا ئێستاش هه‌ر یه‌كه‌یان چه‌ند ناوێكی دیاری كردووه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته ئهكنییانه بهلاَم ئه‌نجامی كۆتایی یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به مافێكی سروشتی و یاسایی ده‌زانێ پۆستێكی ئه‌منی له‌و كابینه نوێیه وه‌ربگرێت و به‌شێكی سه‌ره‌كیش بێت له پاراستنی دۆسییه‌ی ئه‌منی ولاَت، به‌تایبه‌ت كه ئه‌و سێیه‌مین كوتله‌ی گه‌وره‌ی ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه، لێره‌و له‌وێ هه‌ندێك ده‌نگۆ بلاَوبۆوه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان رازی بووه به‌وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ئاسایشی نیشتمانی.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ندامی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان موحسین سه‌عدون ره‌تی كرده‌وه ئاگاداری ئه‌وه بێت كوتله‌كه‌ی رازی بووبێ له سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ئاسایشی نیشتمانی.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌عدون دووپاتی كرده‌وه رۆژ نوری شاوێس به فه‌رمی راسپێردراوه بۆ هه‌ر لێدوانێكی تایبه‌ت به ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی له نێوان فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و كوتله‌كانی دیكه به ئه‌نجام ده‌گات، بۆیه جگه له‌و هیچ كه‌سێكی دیكه ناتوانێ لێدوانێكی له‌و شێوه‌یه بدات بێ ئه‌وه‌ی پرسه‌كه یه‌كلایی نه‌بووبێته‌وه له‌لایه‌ن فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و خودی شاوێش.
له‌لای خۆیه‌وه ئه‌ندامی كوتله‌ی فراكسۆنه كوردستانییه‌كان و راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری هه‌رێمه‌كان عادل به‌رواری رایگه‌یاند یه‌ك له پۆسته‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری یاخود وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ئاسایشی نیشتمانی ده‌بێته پشكی كورد له كابینه‌ی نوێ.
روونیشی كرده‌وه به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كانی نێوان كوتله سیاسییه‌كان پێویسته كورد پۆستێكی ئه‌منی وه‌ربگرێت به‌و پێیه‌ی ئه‌و هاوبه‌شه له حكومه‌تدا، گوتیشی زۆربه‌ی كوتله‌و لایه‌نه‌كان رازی بوونه‌وه له سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستێكی ئه‌منی له‌لایه‌ن كورده‌وه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت كورد یه‌كێك له ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی یاخود وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ئاسایشی نیشتمانی وه‌ربگرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هاوپه‌یمانی نیشتمانی رازییه به‌وه‌ی كورد یه‌كێك له‌و دوو پۆسته وه‌ربگرێت، بهلاَم ئه‌لعێراقییه لاری هه‌یه له پۆستی ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی چونكه له هه‌مان كاتدا خۆی داوای ئه‌و پۆسته ده‌كات، گوتیشی له میانی دانووستانه‌كاندا رۆژ نوری شاوێس به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێن و سه‌رۆكی لێژنه‌ی دانووستكاری فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان یه‌كێك له‌و دوو پۆسته بۆ كورد هه‌ڵده‌بژێرێ.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه باڵیۆزی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق جیمس جیفری هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن جێگری سه‌رۆكی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جۆزێف بایدن له میانی سه‌ردانییه‌كه‌ی كه .
جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ولاَتهی پابه‌ندی ته‌واوی رێككه‌وتنامه‌ی ستراتیژی نێوان به‌غداو واشنتۆنه كه له ساڵی 2008 له نێوان هه‌ردوولا مۆركرا، له ناویشیاندا هه‌ڵگرتنی هه‌موو ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ی سه‌ر عێراق كه له میانی به‌ندی حه‌وتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به سه‌ریدا سه‌پێندراون، گوتیشی بایدن له میانی سه‌ردانیه‌كه‌یدا به جیدی جه‌ختی له سه‌ر ئه‌و پرسه كردۆته‌وه.
دووپاتیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ولاَتهكهی پابه‌ندی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی خۆی ده‌بێت له واده‌ی دیاریكراودا له كۆتایی ئه‌مساڵ.
سه‌رچاوه: رادیۆ نه‌وا، السومریه نیوز، PNA
