كورد پۆستی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی وه‌رده‌گرێت
تا ئێستا به‌هۆی بۆچوونی جیاوازای نێوان كوتله سیاسییه‌كان نه‌توانراوه پرسی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كانی عێراق یه‌كلا ببێته‌وه، له سه‌ره‌تادا كوتله‌كان رێككه‌وتن له سه‌ر دانانی كه‌سانی بێلایه‌ن له پۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان، به‌و شێوه‌یه‌ش هاوپه‌یمانی نیشتمانی سه‌رپشك كرا له دانانی كه‌سێكی بیلایه‌ن بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئاسایشی نیشتمانی، له به‌رامبه‌ریشدا كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه سه‌رپشك بوو له دانانی كاندیدێكی دیكه‌ی بێلایه‌ن له پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری، له نێوه‌نده‌شدا كورد داوای وه‌رگرتنی پۆستێكی ئه‌منی ده‌كات له عێراق بۆ ئه‌وه‌ی شه‌راكه‌تی نیشتمانی راسته‌قینه له به‌شداریكردن و هاوبه‌شی كردنی هه‌موو كوتله‌و پێكهاته‌كان له كابینه‌ی نوێ دروست بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی پشتگیری له‌وه كرد كورد پۆستێكی ئه‌منی وه‌ربگرێت چونكه به‌شێكی راسته‌قینه‌یه له پاراستنی ئاسایشی عێراق و پێشتریش ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتووی هه‌بووه له بواری ئه‌منی.
له‌مباریه‌وه په‌رله‌مانتاری هاوپهیملنی نیشتمانی حسێن ئه‌سه‌دی دووپاتی كرده‌وه پۆستی ده‌زگای ههوالڕَگری نیشتمانی به كورد ده‌درێت، هه‌روه‌كو پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌بێـه پشكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و دادانی كه‌سێكی سوننی بۆ ئه‌و پۆسته، له به‌رامبه‌ریش هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و ئاسایش نیشتمانی ده‌بێته پشكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و دانانی دوو كاندیدی شیعه بۆ ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته.
ئه‌سه‌دی روونی كرده‌وه سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی هه‌ست به‌وه ده‌كات كاتێكی باشی له به‌رده‌سته بۆ هه‌ڵبژاردنی كاندیدی پۆسته ئه‌منییه‌كان، گوتیشی دواكه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی كاندیدی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان كاردانه‌وه‌ی ئیجابی ده‌بێت سهرهرِای ئه‌وه‌ی شه‌قامی عێراقی له چاوهرِوانیدایه.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی برِیاریدا به دانانی فه‌لاح فه‌یازی جێگری سه‌رۆكی ره‌وتی چاكسازی نیشتمانی له پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پێشبینی ده‌كرێت سامی سوڵتان كه فه‌رمانده‌ی فیرقه‌یه‌كی سه‌ربازی بوو له سه‌رده‌می رژێمی پێشوو، پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری وه‌ربگرێت.
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت بلاَوی كرده‌وه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو دانیشتنه‌كانی نێوان هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به‌رده‌وامیان هه‌بوو بۆ هه‌ڵبژاردنی وه‌زیره ئه‌منییه‌كان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به باشی زانیوه سوڵتان كاندید بكات بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری، به‌تایبه‌ت كه هه‌رسێ كوتله گه‌وره‌كه تا راده‌یه‌كی باش پشتگیری له ناوبراو ده‌كه‌ن، چونكه پێشتر سوڵتان به چه‌ند هه‌ڵوێستێكی گه‌وره ناوبانگی ده‌ركردووه له‌وانه‌ش ره‌تكردنه‌وه‌ی دیكاتۆریه‌تی به‌عس و ده‌ست پاكی و هه‌ڵوێسته نیشتمانییه‌كان.
پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێ هاوپه‌یمانی نیشتمانی شێروالن وائیلی له پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بهێڵێته‌وه، له‌وكاته‌ی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی به سه‌رۆكایه‌تی عه‌ممار حه‌كیم هاتۆته سه‌ر هێڵهكهو ناوی به‌یان جه‌بر زوبه‌یدی وه‌زیری پێشووی دارایی پێشكه‌ش كردووه بۆ وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
له سه‌رێكی دیكه‌وه په‌رله‌مانتار مه‌حمود عوسمان دووپاتی كرده‌وه كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به توندی پشتگیری له سه‌رۆك كۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌كات بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی كاندید كردنی وه‌زیری پێشووی په‌روه‌رده‌ی عێراق خزه‌یر خوزاعی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆمار.
روونیشی كرده‌وه تاڵه‌بانی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ته‌حه‌فوزیان هه‌یه له سه‌ر ئه‌دای خوزاعی له بهرِێوهبردنی كاروباره‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوو.
سه‌رچاوه: الشرق الاوسط، النخیل، ایلاف.
