مالیكی واده‌ی نوێ بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری دانیشتووان دیاری ده‌كات
تا ئێستا به‌هۆی یه‌كلایی نه‌بوونه‌وه‌ی پرس و كێشه‌كانی هه‌ر یه‌ك له پارێزگاكانی كه‌ركوك و موسڵ و دیاله و بۆچوونی جیاوازی نێوان پێكهاته‌كانی ئه‌و سێ پارێزگایه‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ناسراو به ناوچه جێ ناكۆكه‌كان، نه‌توانراوه واده‌ی نوێی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان له سه‌رتاسه‌ری عێراق دیاری بكات، دوای ئه‌وه‌ی برِیار بوو له سه‌ره‌تای مانگی كانوونی یه‌كه‌می رابردوو پرۆسه‌كه به‌رِێوه بچێت.
له باره‌ی دیاریكردنی واده‌ی نوێی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه، وته بێژی ده‌زگای ناوه‌ندی ئامار له وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی به ته‌ینا ده‌سه‌لاَتی هه‌یه واده‌ی نوێ بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دیاری بكات.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وته‌بێژی ده‌زگای ناوه‌ندی ئامار له وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی عێراق عه‌بدولزوهره هینداوی دووپاتی كرده‌وه دواخستنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووانی عێراق له واده‌ی دیاری كراوی پێشوودا بۆ ته‌حه‌فوزی هه‌ندێك له كوتله سیاسییه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك و موسڵ و دیاله‌و سه‌لاحه‌دین ده‌گه‌رِێته‌وه، به‌و پێیه‌ی هێشتا پرس و كێشه‌كانی نێوان پێكهاته جیاوازه‌كانی ئه‌و ناوچانه به ته‌واوی یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه بۆیه ره‌نگه ئه‌نجام دانی پرۆسه‌كه به‌ر له یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه ده‌ره‌نجامی خراپی لێبكه‌وێته‌وه‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤی هه‌بێت به سه‌ر ژیانی پێكهاته جیاوازه‌كانی ئه‌و پارێزگایانه‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به‌و پارێزگایانه.
ناوبراو روونیشی كرده‌وه حكومه‌تی عێراق چه‌ند لێژنه‌یه‌كی پسپۆری له‌و پارێزگایانه پێكهێناوه، ئامانجیش له پێكهێنانی ئه‌و لێژنانه لابردنی ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌یه كه دێنه به‌رده‌م ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه، گوتیشی هه‌ر لێژنه‌یه‌كی كاری خۆی ده‌كات و دواتر له راپۆرتێكدا بۆ سه‌رۆك وه‌زیران به‌رز ده‌كرێته‌وه، دوای گه‌یشتنیشی سه‌رۆك وه‌زیران تاكه ده‌سه‌لاَت ده‌بێت كه ده‌توانێ واده‌ی نوێ بۆ پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووانی عێراق كه له وه‌ته‌ی ساڵی 1987 وه ئه‌نجام نه‌دراوه دیاری بكات.
سه‌رچاوه: اصوات العراق
