ئه‌مرِۆ خوێندنه‌وه‌یه‌كی دیكه بۆ پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی ده‌كرێت
به گوێره‌ی لێدوانی په‌رله‌مانتارانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مرِۆ پێنج شه‌ممه په‌رله‌مان خوێندنه‌وه سه‌ره‌تایی بۆ پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2011 ده‌كات.
پێشتر دوو جار پرۆژه یاسایه‌كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاران ره‌تكرایه‌وه، كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه‌دا، ره‌تی برِگه‌ی (ب)ی، ماده‌ی یه‌كه‌می كرده‌وه كه به‌شی 17% ی، هه‌رێمی كوردستانی به هه‌نارده‌كردنی 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه گرێدابوو، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر هه‌رێم رۆژانه له‌و رێژه‌یه كه‌متر هه‌نارده بكات به‌شی 17% ه، كه‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه.
له باره‌ی دانیشتنی ئه‌مرِۆی په‌رله‌مان په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان مه‌حمود عوسمان رایگه‌یاند ئه‌مرِۆ په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی بۆ پرۆژه یاسایه‌كه ده‌كات و دواتریش خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و سێیه‌م ئه‌نجام ده‌دات تاوه‌كو ته‌واوی تێبینییه‌كانی سه‌ر پرۆژه‌كه كۆتاییان پێدێت و ئاماده ده‌كرێت بۆ په‌سه‌ند كردنی.
سه‌باره‌ت به پرۆژه یاسای ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان عوسمان روونی كرده‌وه تا ئێستا پرۆژه یاسایه‌كه نه‌گه‌یشتۆته په‌رله‌مان، گوتیشی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به‌رده‌وامن له ئه‌ركی ته‌واو كردنی پرۆژه یاسای ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه دواتر ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی بكه‌ن، پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد پرۆژه‌كه له هه‌فته‌ی داهاتوو بگاته په‌رله‌مان و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ بكرێت و دواتریش په‌سه‌ند بكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان رازی له سه‌ر هه‌ر رێككه‌وتنێكی نێوان هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه سه‌باره‌ت به پرۆژه یاسای ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان.
عوسمان به پێویستیشی زانی پرسی پۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان یه‌كلایی بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌ی سلبی نه‌بێت به سه‌ر بارودۆخی سیاسی ولاَت، به‌تایبه‌ت كه له قۆناخی داهاتوو لووتكه‌ی عه‌ره‌بی له به‌غدا ده‌به‌سترێت.
سه‌رچاوه: رادیۆ نه‌وا
