عه‌للاوی داوه‌تنامه‌یه‌كی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێران پێده‌گات
ناكۆكییه‌كی به‌رده‌وام هه‌یه له نێوان حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران و ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه، عه‌للاوی هه‌میشه ئێران تۆمه‌تبار ده‌كات له نانه‌وه‌ی گرژییه ئه‌منی و سیاسییه‌كانی ناو عێراق، له ه‌رامبه‌ریشدا ئێران عه‌للاوی به دار ده‌ستی ولاَتی سعودیه له قه‌ڵه‌م ده‌دات، له‌م نێوه‌نده‌شدا پشتگیری مالیكی ده‌كات.
دوێنێ چوارشه‌ممه نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی ویفاقی نیشتمانی كه ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات بلاَوی كرده‌وه عه‌للاوی له كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه داوه‌تنامه‌یه‌كی پێگه‌یشتووه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی سه‌ردانییه‌ك بۆ ئه‌و ولاَته.
به گوێره‌ی به‌یانامه‌كه باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران له عێراق سه‌ردانی نووسینگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ویفاقی نیشتمانی كردووه‌و داوه‌تنامه‌كه‌ی ولاَته‌كه‌ی بۆ سه‌ردانیكردنی عه‌للاوی بۆ ئێران پێشكه‌ش به عه‌للاوی كردووه، به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه سه‌ردانییه‌كه‌ی باڵیۆزی ئێران به یه‌كه‌م سه‌ردانی ناوبراو داده‌نرێ كه بۆ نووسینگه‌ی عه‌للاوی ئه‌نجامی داوه، روونیشی كردۆته‌وه هه‌ر یه‌ك له عه‌للاوی و باڵیۆزی ئێران به راشكاوانه و به ئیجابی تاوتوێی پرسه په‌یوه‌نداره‌كانی نێوان یه‌كتریان كردووه..
به‌یانه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ویفاقی نیشتمانی رایگه‌یاند جگه له داوه‌تنامه‌كه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، عه‌للاوی چاوی به هه‌ر یه‌ك له باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ئاد مێلگه‌رت كه‌وتووه‌و چه‌ند پرس و ته‌وه‌رێكی سیاسی و ئه‌منی ولاَتیان خستۆته به‌ر باس و گفتوگۆ، به‌تایبه‌ت كه هه‌ر یه‌ك له عه‌للاوی مێلگه‌رت به جیدی قسه‌یان له سه‌ر رۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك كه پێویسته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پشتگیری له به‌رقه‌رار كردنی پرۆسه‌ی سیاسی و ئه‌منی عێراق بكات.
سه‌رچاوه: ئیبا
