په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ساڵی 2011 بۆ رۆژی پێنج شه‌ممه دواخرا
ئهمرِۆ سێشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانیشتنی ئاساییی خۆی تایبه‌ت به په‌سه‌ند كردنی بودجه‌ی گشتی ساڵی 2011 ی، بۆ رۆژی پێنج شه‌ممه دواخست.
برِیار بوو به‌ر له كۆتایی هاتنی ساڵی 2010 پرسی بودجه‌ی گشتی ده‌وڵه‌ت بۆ ساڵی 2011 له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه په‌سه‌ند كرابووایه، بهلاَم به‌هۆی نارِهزایی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له سه‌ر برِگهی (ب) ی، ماده‌ی یه‌كه‌می پرۆژه یاساكه، بودجه‌ی ساڵی 2011 دواخرا، له پرۆژه یاساكه‌دا 17% ی، به‌شی هه‌رێمی كوردستان به هه‌نارده‌كردنی برِی 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه گرێدابوو، كه ئه‌مه‌ش به‌لای كورد قه‌بوڵ نییه چونكه له هه‌ر حاڵێكدا كه هه‌رێمی كوردستان نه‌توانێ ئه‌و برِه نه‌وته ده‌ربكات بودجه‌كه كه‌م ده‌كات.
له باره‌ی دواخستنی دانیشتنه‌كه‌ی ئهمرِۆ په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه عالیه نه‌سیف به دووری خسته‌وه بودجه‌ی ئه‌مساڵ په‌سه‌ند بكرێت تاوه‌كو پرۆژه یاساكه هه‌موار نه‌كرێت، چونكه ته‌واوی كوتله سیاسییه‌كان تێبینیان له سه‌ر پرۆژه‌كه هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش په‌سه‌ند كردنه‌كه قورس ده‌كات.
نه‌سیف روونیشی كرده‌وه پرسی خه‌رجییه كۆمهلاَیهتییهكانی هه‌ر سێ پۆسته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ولاَت و ئاماده نه‌كردنی حیساباتی كۆتایی سالاَنهو هه‌ندێك تێبینی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كانی تایبه‌ت به داهاتی نه‌وت، گه‌وره‌ترین به‌ر به‌ستن له به‌رده‌م په‌سه‌ند كردنی بودجه‌ی ئهمساڵهكه.
له لایه‌كی دیكه‌وه په‌رله‌مانتارانی هه‌ر یه‌ك له پارێزگاكانی دیوانیه‌و موسه‌ناو بابل نارِازی بوون له سه‌ر پرۆژه یاساكه‌و داوای زیادكردنی بودجه‌ی ئه‌و سێ پارێزگایه‌یان كرد، برِیاریشاندا ده‌نگ له سه‌ر بودجه‌ی ئه‌مساڵ نه‌ده‌ن تاوه‌كو برِی ده‌رماڵه‌ی پارێزگاكانیان زیاد نه‌كرێت، گوتیشیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوایه‌كی فه‌رمیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كردووه بۆ ئه‌وه‌ی داواكه‌یان جێبه‌جێ بكات.
