مالیكی پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی یه‌كلا كرده‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئاشكرای ده‌كات سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق برِیاریداوه به دامه‌زراندنی فالح فه‌یاز وه‌كو راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی.
ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی رایگه‌یاند سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی جێگری سه‌رۆكی ره‌وتی چاكسازی فالح فه‌یازی به فه‌رمی له پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی داناوه، گوتیشی ئه‌و پۆسته رۆڵێكی گه‌وره‌ی ده‌بێت له پشتگیری كردنی ده‌زگاو دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی ولاَت.
سه‌رچاوه‌كه جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تا ئێستا ولاَت پێویستی به چه‌ند دامه‌زراوه‌و ده‌زگایه‌كی ئه‌منی له باری هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ هه‌ریه‌كه‌یان پشتگیری له ئه‌ركه ئه‌منییه‌كانی ولاَـ و به‌رقه‌رار كردنی سه‌قامگیری بكه‌ن.
پێشتر پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی له لایه‌ن مۆفه‌ق روبێعییه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرا، به‌لاَم دواتر به فه‌رمانێكی سه‌رۆك وه‌زیران له نیسانی ساڵی 2009 له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه، دوای ئه‌و دوورخستنه‌وه‌یه‌ش پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی به وه‌كاله‌ت له لایه‌ن سه‌فاء شه‌یخ كاره‌كانی به‌رِێوه ده‌چوو.
جێی باسه تا ئێستا پۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، برِیاریشه هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئاسایشی نیشتمانی ببێته پشكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و وه‌زاره‌تی به‌رگریش بۆ كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه بێت، هه‌ر ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه رایگه‌یاند سه‌رۆكی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی دوو كاندیدی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری پێشكه‌ش به سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی كردووه، هه‌روه‌كو سه‌رپشكیشی كردووه له هه‌ڵبژاردنی یه‌كێكیان.
سه‌رچاوه: ئاكا نیوز
