دەقی یاسای جێگری سه‌رۆك كۆمار كە دوێنێ لە پەرلەمان په‌سه‌ند كرا
دوێنێ یه‌كشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له دانیشتنی ژماره بیستی ئاسایی خۆی جگه له برِگهی تایبه‌تی مووچه‌كانیان، به‌كۆی ده‌نگ ده‌نگی له‌سه‌ر یاسای جێگره‌كانی سه‌رۆك كۆماردا.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران برِیاریدا سه‌رۆك كۆمار سێ جێگری هه‌بێت، له‌مباره‌یه‌وه‌ش سه‌رۆك كۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی ته‌حه‌فوزاتی خۆی نیشانداوه له سه‌ر وهىزری پێشووی په‌روه‌رده‌ی عێراق و ئه‌دامی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و سه‌ركرده‌ی حزبی ده‌عوه خزه‌یر خوزاعی كه هاوپه‌یمانی نیشتمانی كاندیدی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته جێگری سێیه‌می سه‌رۆك كۆمار، له به‌رامبه‌ردا تاڵه‌بانی ده‌یه‌وێ پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كه‌ی بێت كه به توركمانه‌كانی داوه بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سێیه‌می سه‌رۆك كۆمار، سه‌رچاوه‌كه روونیشی كرده‌وه هه‌ر یه‌ك له عادل عه‌بدولمه‌هدی و تاریق هاشمی وه‌كو جێگری سه‌رۆك كۆمار ده‌مێننه‌وه‌و دواتریش جێگری سێیه‌م هه‌ڵده‌بژێردرێ كه ئه‌مه‌یان به خواستی سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت و دواتریش له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی یاسای په‌سه‌ند كراوی جێگره‌كانی سه‌رۆك كۆماره كه دوێنێ له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه په‌سه‌ند كرا:
ماده‌ی یه‌كه‌م: سه‌رۆك كۆمار له میانی وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی ده‌توانێ جێگرێك یاخود زیاتر به مه‌رجێك له 3 زیاتر نه‌بێت، بۆخۆی هه‌ڵبژێرێ و دواتر به پێی دهتوور ناوه‌كانیان ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند بكرێت.
ماده‌ی دووه‌م: به گوێره‌ی به‌ندی 68 ی ماده‌ی 135 ی ده‌ستوور، جێگر ده‌بێت هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدا بێت كه سه‌رۆك كۆمار هه‌یه‌تی له‌وانه ده‌بێت به‌لانی كه‌م هه‌ڵگری برِوانامهی زانكۆ یاخود به‌رزتر بێت.
ماده‌ی سێیه‌م: جێگر له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌قه‌ی له ماده‌ی 50 ی، ده‌ستوور هاتووه سوێندی یاسایی ده‌خوات.
ماده‌ی چواره‌م: دوای سوێند خواردنه‌كه راسته‌وخۆ جێگری سه‌رۆك كۆمار ده‌ست به ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌كات و له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی دهسهلاَتی سه‌رۆك كۆماریش ئه‌ویش كۆتایی به دهسهلاَتهكهی دێت.
ماده‌ی پێنجه‌م:
1_ جێگر ئه‌و دهسهلاَتانه پیاده ده‌كات كه سه‌رۆك كۆمار به گوێره‌ی ده‌ستوور بۆی دیاری ده‌كات.
2_ له شوێنی سه‌رۆك كۆمار كاره‌كان ده‌كات ئه‌گه‌ر سه‌رۆك كۆمار ئاماده نه‌بوو.
3_ له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر سه‌رۆك كۆمار به هه‌ر هۆیه‌ك پۆسته‌ی جێهێشت، جێگری یه‌كه‌م شوێنه‌كه‌ی ده‌گرێته‌وه به مه‌رجێك ماوه‌كه‌ی له 30 رۆژ تێپهرِ نه‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رۆكێكی نوێ هه‌ڵده‌بژێرێ.
4_
· سه‌رۆك كۆمار بۆی هه‌یه ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی جێگره‌كه‌ی قه‌بوڵ بكات و په‌رله‌مانیش ئاگادار بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی 15 رۆژ جێگرێكی دیكه هه‌ڵبژێرێ.
· سه‌رۆك كۆمار ده‌توانێ به هۆیه‌كی شیاو داوا له جێگره‌كه‌ی بكات ده‌ست به‌رداری پۆسته‌كه‌ی بێت، ئه‌مه‌ش ده‌خاته به‌رده‌م په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی به زۆرینه په‌سه‌ند بكرێت.
5_ په‌رله‌مان ده‌توانێ له سه‌ر داوای زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران بانگهێشتی جێگره‌كانی سه‌رۆك كۆمار بكات و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكات.
6_ سه‌رۆك كۆمار ده‌توانێ بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه، پهیرِهوێكی ناوخۆیی ده‌ربكات.
7_ ئه‌و یاسایه له كاتی بلاَوكردنهوهی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ده‌وڵه‌ت ده‌چێته واری جێبه‌جێكردن.
