سه‌رۆك كۆمار سه‌ر پشكه له‌وه‌ی جێگرێك تا سێ جێگر بۆ خۆی ده‌ست نیشان بكات
هه‌ولێر _ سامان
عارف ته‌یفوور جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به سایتی(گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" په‌رله‌مانی عێراق له دانیشتنی ئهمرِۆ یه‌كشه‌ممه‌دا به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران ده‌سه‌ڵات به سه‌رۆك كۆماری عێراق دراوه جێگرێك تا سێ جێگر بۆ خۆی ده‌ست نیشان بكات بۆ ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوودا\"".
روونیشیكرده‌وه\"" له داهاتوودا سه‌رۆك كۆمار سه‌ر پشك ده‌بێت چه‌ند جێگر بۆ خۆی ده‌ست نیشان بكات له‌م خوله‌ی ئێسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆماردا، واته ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه جێگرێك تا سێ جێگری هه‌بێت، هه‌ر خۆشی جێگره‌كانی ده‌ست نیشان ده‌كات\"".
وتیشی\"" رێكه‌وتنێك له نێوان لایه‌نه‌كان هه‌یه به‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار سێ جێگری ده‌بێت، هه‌ر یه‌ك له عادل عه‌بدولمه‌هدی، تاریق هاشمی وه‌ك جێگرانی سه‌رۆك كۆمار له شوێنی خۆیان دهمینێنهوهو جێگری سێیه‌میش توركمانێك ده‌بێت، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌و كه‌سه دیاری نه‌كراوه\""."
