موقته‌دا سه‌در دواى چه‌ند ساڵێك مانه‌وه له ئێران گهرِایهوه بۆ عێراق
به‌رپرسێك له ته‌یارى سه‌در ئاشكرایی كرد كه دواى چه‌ند ساڵێك مانه‌وه موقته‌دا سه‌درى به‌رپرسی رِهوتى سه‌در گهرِایهوه بۆ شارى نه‌جه‌ف له عێراق.
(مازن ساعدى) كه‌سایه‌تى ئاینى نێزیك له موقته‌دا سه‌در رِایگهیاند:
موقته‌دا سه‌رد بۆ سه‌ردانى گۆرِی باوك و مه‌نزڵگاى پێشوى خۆی هاتۆته‌وه، و سه‌در دواى جه‌نگى عێراق رِوبهرِوى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بویه‌وه و جه‌نگى له‌گه‌ڵ كرد بۆیه فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى له عێراق بۆ ده‌رچو و عێراقی جێهێشت.
موقته‌دا سه‌در سه‌ركرده‌ى ئاینى و سیاسی ته‌یارى سه‌دره و جه‌ماوه‌ى له عێراقدا به نزیكه‌ى پێنج ملیۆن مه‌زنده ده‌كرێت زۆرینه‌ى له به‌غداى پایته‌ختى عێراق و له شارى سه‌در(شارى سه‌دامى پێش‌و) نیشته‌جێن و موقته‌دا سه‌در نه‌وه‌ى چواره‌مى ئایهتولاَ(موحه‌ممه‌د موحه‌ممه‌د سادق سه‌در)ـه له‌ساڵى 1999 ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراقی تیرۆریان كرد دواى ئه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى به‌ره‌یه‌كى ئاینى ئۆپۆزسیۆنى ئاشتى ده‌كرد له شارى نه‌جه‌ف دژى رِژێمى سه‌دام حوسێن.
له‌ساڵى 2007ـه‌وه واتا دواى نزیكه‌ى دوو ساڵ و نیو موقته‌دا سه‌در رِوى كرده ئێران به‌مه‌به‌ستى تهواكردنى خوێندنى ئاینى له چوارچێوه‌ى گه‌یشتن به پله‌ى فتوادان له فیقهی شیعه.
موقته‌دا سه‌در و ژماره‌یه‌ك له شوێنكه‌وتوانى تۆمه‌تبار كراون به كوشتنى نه‌وه‌ى كه‌سایه‌تى ئاینى(ئه‌بو قاسم ئه‌لخوئی) كه (عه‌بدولمه‌جید ئه‌لخوئی)ـیه و سه‌رۆكى ده‌زگاى ئه‌لخوئی خێرخوازى بو له له‌نده‌ن، و له ساڵى 2003 له ناو مه‌رقه‌دى ئیمام عه‌لى له شارى نه‌جه‌ف تیرۆر كرا، پاشان له‌لایه‌ن دادوه‌رى عێراقه‌وه فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى موقته‌دا سه‌در ده‌رچو بهلاَم تائێستا ئه‌و فه‌رمانه جێبه‌جێ نه‌كراوه.
برِیاره ئهمرِۆ پێنج شه‌ممه موقته‌دا سه‌در كۆنگره‌یه‌كى رِۆژنامهوانى سازبكات بۆ رِونكردنهوهى هۆكارى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ عێراق.
