ئافره‌تان داوای پۆستی جێگری چواره‌می سه‌رۆك كۆمار ده‌كه‌ن
كوتله‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی كه زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێكدێنێ، سه‌رۆكی نوێی خۆی له ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵده‌بژێرێ.
هاوپه‌یمانی نیشتمانی به كۆی ده‌نگ سه‌رۆكی ره‌وتی چاكسازی نیشتمانی و سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئیبراهیم جه‌عفه‌ری بۆ پۆستی سه‌رۆكی خۆی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژارد.
له‌مباره‌یه‌وه په‌رله‌مانتار سه‌ر به هاوپه‌یمانی نیشتمانی عه‌لی شهلا دووپاتی كرده‌وه هه‌ڵبژاردنی جه‌عفه‌ری به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی بوو، گوتیشی له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی و خودی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری ئاماده بوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه عالیه نه‌سیف دووپاتی كرده‌وه تا ئێستا هیچ دڵخۆشییه‌ك بۆ ئافره‌تان نییه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی به وه‌كاله‌ت له‌لایه‌ن وه‌زیره پیاوه‌كانه‌وه بهرِێوه ده‌بردرێن.
نه‌سیف رایگه‌یاند ئه‌وان سوورن له سه‌ر وه‌رگرتنی پشكی خۆیان له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه شاندێكیان پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه داوا له سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی كوتله سیاسییه‌كان بكات وه‌كو ده‌ستكه‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌كان پۆستی جێگری چواره‌می سه‌رۆك كۆمار بۆ كاروبار‌و مافی ئافره‌تان بدرێته یه‌كێك له ئافره‌ته به‌شداربووه‌كانی په‌رله‌مان.
سه‌رچاوه: واع.
