رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو مالیكی ناوی كاندیدی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كات
راوێژكارێكی حكومه‌تی عێراق ئاماژه به‌وه‌ده‌كات سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی له چه‌ند رۆژی داهاتوو ناوی كاندیدی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان پیشكه‌ش ده‌كات.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا راوێژكاری حكومه‌تی فیدرِاڵی عێراق عه‌بدولحسێن جابری ئاشكرایكرد رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووی به‌رواری 26/12/2010، سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی عێراق نوری مالیكی ناوی كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ‌و به‌رگری و ئاسایشی نیشتمانی پێشكه‌ش به په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندی له سه‌ر ناوه‌كانیان بدات.
روونیشی كرده‌وه سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی به‌هۆی جیاوازی كوتله سیاسییه‌كان ناوی كاندیدی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كانی پێشكه‌ش نه‌كرد، باسشی له‌وه‌شكرد له مرِۆ به‌دواوه كوتله‌كان چه‌ند دانووستانێكی فراوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه چاره‌سه‌ر له كاندیدی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان كه ئێستا له‌لایه‌ن خودی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كوتله سیاسیه‌كان سیڤی ژماره‌یه‌كی زۆری كاندیده‌كانیان بۆ پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان پێشكه‌ش كردووه، دواتریش مالیكی به گوێره‌ی رێوشوێنه تایبه‌ته‌كانه‌وه له‌وانه‌ش لێهاتووی و شاره‌زایی له كاروباری ئه‌منی و پاراستنی بیلایه‌نی ناوه‌كان هه‌ڵده‌بژێرێ.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به بۆنه‌ی راگه‌یاندنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق سه‌رۆكی ولاَـه یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا باراك ئۆباما به گه‌رمی پێشوازی له راگه‌یاندنی كابینه نوێیه‌كه كردوو راگه‌یاندنی كابینه‌كه‌شی به دووباره نوێ بوونه‌وه‌ی متمانه‌و هه‌نگاوێكی گه‌وره له پێناو پاراستنی یه‌ك ریزی نیشتمانی وه‌سف كرد.
ئۆباما راگه‌یاندنی كابینه‌ی نوێی عێراقیشی به وه‌لاَمێكی راسته‌وخۆ له قه‌ڵه‌مدا بۆ رووبه‌رِوو بوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگ و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی له ماوه‌ی رابردوو هاتنه به‌رده‌م عێراق، هه‌روه‌ها به به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌وڵی توندرِۆكان وه‌سف كرد كه به‌رده‌وام خواستیانه‌و خواستیان بوو عێراق به سه‌ر به‌ره‌ی تائیفی دابه‌ش بێت.
ئۆباما جه‌ختیش له سه‌ر پشتگیری ئه‌مه‌ریكا ده‌كاته‌وه بۆ هاوكاریكردنی عێراق بۆ ماوه‌یه‌كی دورودرێژ، به‌تایبه له پێناو دامه‌زراندین ده‌وڵه‌تێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و ئازاد‌و پارێزراو بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه‌و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بگونجێ.
سه‌رچاوه: pukmedia
