مالیكی چوار وه‌زیری كابینه نوێیه‌كه‌ی دهگۆرِێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند گۆرِانكارییهك له پێكهاته‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت كه دوێنێ سێشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند ئه‌نجامدراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی چوار وه‌زیری له كابینه نوێیه‌كه‌ی گۆرِیوهو چوار وه‌زیری دیكه‌ی له شوێنه‌كانیان داناوه، روونیشی كرده‌وه سێ وه‌زیریان سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و وه‌زیرێكیش سه‌ر به هاوپه‌یمانی نیشتمانییه.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی نیشتمانی سه‌فییه سوهێل رایگه‌یاند مالیكی دوو ئافره‌تی له كابینه‌كه‌ی زیاد كردووه، سوهێل ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌و مالیكی ئه‌و برِیارهی پێش چه‌ند چركه‌یه‌ك به‌ر له راگه‌یاندنی كابینه‌كه‌ی ده‌ركرد، گوتیشی تا ئێشستا نارشهزایی ئافره‌تان له سه‌ر مافه‌كانیان له وه‌رگرتنی وه‌زاره‌ته‌كان به‌رده‌وامه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كاندیدی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بۆ وه‌زیری دهولڕَهت بۆ كاروباری ئافره‌تان ڤیان ده‌خیل ده‌ست به‌رداری پۆسته‌كه‌ی بوو وه‌كو هاودهنگییهك له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی دیكه‌ی په‌رله‌مان كه نارِازین له كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت چونكه هیچ وه‌زیرێكی ئافره‌تی تێدا نییه.
ناوبراو جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌و له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌كانی دیكه‌ی هاوكاری هاوده‌نگ ده‌بێت و پۆسته‌كه‌ی وه‌رناگرێت تا ئه‌و كاته‌ی رێژه‌یان بۆ زیاد ده‌كرێت له وه‌رگرتنی وه‌زاره‌ته‌كان.
له سه‌رێكی دیكه‌وه په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ئالا تاڵه‌بانی له میانی پێشكه‌ش كردنی وته‌یه‌ك له دانیشتنه‌كه دوێنێ ئه‌نجوومه‌ین نوێنه‌ران دووپاتی كرده‌وه پێنه‌دانی پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان به ئافره‌تان مانای په‌راوێز و دوورخستنه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌ت كه ئه‌وان 106 ئیمزایان كۆكرده‌وه به مه‌به‌ستی پێدانی هه‌ردوو جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمار به دوو ئافره‌ت، داواشی له سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی كرد سوور بێت له سه‌ر پێدانی وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ئافره‌تان به پیاوێك چونكه متمانه‌ی به ئافره‌تان نییه !.
تاڵه‌بانی روونیشی كرده‌وه پێكهاته‌ی نوێی حكومه‌ت پێچه‌وانه‌ی ماده‌كانی 14 و 16 و 20 ی ده‌ستووری عێراقییه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌شداری پێنه‌كردنی ئافره‌تان له پێكهاته‌ی ئه‌و حكومه‌ت.
سه‌رچاوه: ێوت العراق، وكاله اور الاخباریه.
