یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌لعێراقییه ناوی كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان پێشكه‌ش به مالیكی ده‌كات
برِیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی ناوی كاندیده‌كانی خۆی بۆ پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زراه‌ته‌كان پێشكه‌ش به سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو نوری مالیكی بكات.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌ركرده له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه محه‌مه‌د خالیدی رایگه‌یاند رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ناوی ته‌واوی كاندیده‌كانی خۆی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان پێشكه‌ش به نوری مالیكی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویش له‌لای خۆیه‌وه ناوه‌كان بخاته به‌رده‌م كوتله سیاسییه‌كان و دواتر ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی له سه‌ر ناوه‌كان.
خالیدی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا دانیشتنی رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران تایبه‌ت ده‌بێت به ده‌نگدان له سه‌ر هه‌ڵگرتنی برِیار ریشه‌كێشكردنی به‌عس كه به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ده‌گرێته‌وه له ناویشیاندا سه‌رۆكی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتمانی ساڵح موتله‌گ و زافر ئه‌لعانی و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ی پایه‌به‌رز له ناو ئه‌لعێراقییه، باسی له‌وه‌ش كرد هه‌ر له دانیشتنی رۆژی شه‌ممه ده‌نگ له سه‌ر پرۆژه یاسای ئه‌نجوومه‌نی بالاَی نیشتمانی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان ده‌درێت.
خالیدی جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ده‌سه‌لاَته‌كانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه به رێژه‌ی 100% ده‌بێت له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه كه له 20 كه‌س پێكدێن ده‌نگ له سه‌ر ئه‌و برِیارانه بده‌ن كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نه‌وه ده‌رده‌چن، گوتیشی ئه‌گه‌ر له حاڵێكدا ئه‌و برِیارانه‌ی له ئه‌نجوومه‌نه‌كه به‌رێژه‌ی 80% ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌وه ده‌رده‌چن ئه‌و كات ده‌سه‌لاَته‌كانی ئه‌نجوومه‌ن له رووی جێبه‌جێكردنه‌وه دیسان 100% ده‌بێت ئه‌مه‌ش بۆ برِیاره گرنگه‌كان، به‌لاَم ئه‌و برِیارانه‌ی كه ئاسایین جێبه‌جێكردنیان پێویستیان به رێژه‌ی 50 + 1 ده‌بێت، واتا نیوه كۆ یه‌ك.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ناهیده داینی رایگه‌یاند كوتله‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی كاندیده‌كانی خۆی بۆ پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان پێشكه‌ش ناكات تا ئه‌وكاته‌ی یاسای ریشه‌كێشكردن له سه‌ر به‌شێك له سه‌ركرده‌وه ئه‌ندامانی هه‌ڵنه‌گیردرێت، گوتیشی تا ئێستا كوتله‌كه‌ی له كۆی 11 كورسی وه‌زارته‌كان 7 كورسی بۆ ئه‌ندام و كاندیده‌كانی خۆی یه‌كلایی كردۆته‌وه، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ساڵح موتڵه‌گ كه یه‌كێكه له‌و سه‌ركردانه‌ی یاسای ریشه‌كێشكردن ده‌یانگرێته‌وه كاندیدێكی به‌هێزه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆمار.
سه‌رچاوه: وكاله الاخباریه للانباء، وكاله انباء الان
