به‌رله‌وه‌ی یاسای ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت، ده‌خرێته به‌رده‌م چه‌ند لێژنه‌یه‌كی پێكهێنراو
ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان یه‌كێكه له پۆسته نوێیه‌كانی حكومه‌تی نوێی عێراق، له ئه‌نجامی به‌شداریكردنی هه‌موو كوتله‌كان بۆ ده‌ركردنی برِیاره‌كان و نه‌هێشتنی په‌راوێزخستنی لایه‌نه‌كان هاتۆته ئاراوه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ركرده له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا حه‌یده‌ر عه‌بادی دووپاتی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه هه‌موو كوتله سیاسییه‌كان له سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت له سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی نیشتمانی رێككه‌وتوون هه‌موو ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه‌شی ره‌تكرده‌وه گوایه كۆسپ و له‌مپه‌ر له به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌ت دروست بووه.
عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا پێكهێنانی حكومه‌ت و یاسای ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان به یه‌ك سه‌فقه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌رِێده‌كرێت، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌نجوومه‌نه‌كه بۆ به‌شداریكردنی سه‌رجه‌م كوتله‌كان له ده‌ركردنی برِیاره‌كان هاتۆته ءئاراوه‌و هۆكارێكی راسته‌وخۆش ده‌بێت بۆ نه‌هێشتنی ئه‌گه‌ره‌كانی په‌راوێزخستنی هه‌ندێك له كوتله‌كان له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقدا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه په‌رله‌مانتار سه‌ر به ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا سه‌عد مه‌تڵه‌بی دووپاتی له سه‌ر گرنگی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان كرده‌وه كه له رێگه‌یه‌وه به‌شێك له سیاسه‌ته چاره‌نووس سازه‌كانی عێراق ده‌رده‌كات.
جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه ئه‌ركی ئه‌نجوومه‌نه‌كه له سه‌رووی ئه‌ركی راوێژ پێكدرن ده‌بێت و هه‌موو برِیاره‌كانیش كه له‌و ئه‌نجوومه‌نه ده‌رده‌چن ئیلزامی ده‌بن له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر هه‌ر برِیارێك توانی له سه‌رووی 80% ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه به‌ده‌ست بێنێت، گوتیشی ئه‌نجوومه‌ن ده‌زگایه‌كی جێبه‌جێ كار نابێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا مه‌تڵه‌بی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا یاسای ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان به‌ر له‌وه‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت پێویسته چه‌ند لێژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی پێكبهێنرێت و یاساكه‌یان بخرێته به‌رده‌م، گوتیشی ئه‌گه‌ر یاسایه‌كه به‌و شێوه‌یه بخرێته به‌رده‌م لێژنه پێكهێنراوه‌كان شكڵێكی یاسایی وه‌رده‌گرێت و هاوكات ده‌بێت له‌گه‌ڵ په‌یرِه‌وو پرِۆگرامی ناوخۆیی په‌رله‌مان، كه پێشتر برِیار له سه‌ر ده‌سه‌لاَته‌كانی لێژنه‌كان دراوه.
له دیوێكی دیكه‌دا چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه باسیان له‌وه كرد كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه كۆتایی هێناوه به كاره‌كانی ئاماده‌كردنی ره‌ش نووسی وه‌ره‌قه‌ی هاوبه‌شی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی نیشتمانی بۆ سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان و له داهاتوویه‌كی نزیكیشدا ئه‌و ره‌ش نووسه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت به مه‌به‌ستی ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتن و پێدانی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه به سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه ئه‌یاد عه‌للاوی.
وه‌ره‌قه‌ی ره‌ش نووسه‌كه چه‌ند ئه‌ركێكی گرنگی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان له‌خۆده‌گرێت، له‌وانه‌ش دانانی سیاسه‌ته بالاَكانی ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كان كه په‌یوه‌ندیان به به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌ت دانانی ستراتیژییه‌تی ئابووری و سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌و كارگێری و سه‌رپه‌رشتی كردنی سیاسه‌ته‌كانی تایبه‌ت به ئاسایش و به‌رگری و دیاری كردنی به‌رپرسیارییه‌تی سه‌رۆكی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و ته‌واوی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان.
هه‌روه‌ها ره‌شنووسه‌كه ده‌سه‌لاَت به ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان ده‌دات چاو به ده‌سه‌لاَتی داده‌وه‌ری ده‌خشێنێته‌وه له‌وانه‌ش نه‌زاهه‌و سه‌ربه‌خۆیی و بێلایه‌نی دادوه‌ری له عێراق، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا ره‌شنووسه‌كه ئه‌وله‌ویاتی به‌رنامه‌ی كاری سیاسی حكومه‌تی داهاتوو دیاری ده‌كات له‌گه‌ڵ دانانی دیدگای سیاسه‌تێكی هاوبه‌ش بۆ هه‌مواركردنی ده‌ستووری ولاَت.
پرۆژه یاساكه جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان به‌شێك ده‌بێت له ده‌سه‌لاَتی جێبه‌جێكردن ده‌سه‌لاَتی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن هاوتای ده‌سه‌لاَتی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌ن ژماره‌یه‌ك راوێژكار‌و شاره‌زا له‌خۆ ده‌گرێت.
پرۆژه‌ی ره‌شنووسی یاساكه رێگه به ئه‌نجوومه‌ن ده‌دات چه‌ند لێژنه‌یه‌كی كاتی و دائمی پێكبهێنێت بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رووداو و بارودۆخه دیاریكراوه‌كان كه ئه‌مه‌ش هه‌مان ده‌سه‌لاَتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌یه.
سه‌رچاوه: وكاله انباء المستقله، النخیل
