نوجێفی باس له گرنگی سه‌ردانییه‌كه‌ی ده‌كات بۆ هه‌رێمی كوردستان
پارێزگاری موسڵ باس له گرنگی سه‌ردانییه‌كه‌ی چه‌ند رۆژێك له مه‌وبه‌ری ده‌كات كه بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیدا كه له میانه‌یدا چاوی به سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان مسرور بارزانی كه‌وت.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌سیل نوجێفی پارێزگاری موسڵ جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه سه‌ردانییه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو گرنگییه‌كی سه‌ركه‌وتووی هه‌بوو، به‌تایبه‌ت كه له سه‌ردانییه‌كه‌یدا چاوی به سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان مسرور بارزانی كه‌وت و هه‌ردوولا په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای موسڵیان خسته به‌ر باس و گفتوگۆ و جه‌ختیان له سه‌ر قولتركردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه كرده‌وه، گوتیشی سه‌ردانییه‌كه له سه‌ر ئاستێكی به‌رزی سیاسی نێوان هه‌ولێرو موسڵ بوو و تێیدا دووپات له سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولاش كرایه‌وه.
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندار به هه‌ردوولا نوجێفی له سه‌ر داوه‌تنامه‌یه‌كی فه‌رمی گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا نوجێفی رئاماژه‌ی به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و ناكۆكییه‌كان كرد له رێگه‌ی دانووستان و له یه‌كگه‌یشتن و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش، دووپاتی له سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه دوای پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق موسڵ پێ ده‌نێته قۆناخێكی تازه به‌تایبه‌ت به‌شداری كردنی له برِیاری سیاسی ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ واده‌ی نزیك بوونه‌وه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه برِیاره له كۆتایی ساڵی داهاتوو عێراق به‌جێبێڵن.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی له سه‌ر یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌و پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای موسڵ كرده‌وه، گوتیشی ده‌كرێت پارێزگای موسڵ سوود له ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرێت به ئامانجی گرنگی پێدانی زیاتر به كه‌رته‌كانی وه‌به‌رهێنان و بوژانه‌وه‌ی ئابووری كه ئه‌مه واده‌كات ته‌نگژه‌كانی موسڵ چاره‌سه‌ر بكات.
نوجێفی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا سه‌ردانییه‌كه‌ی بۆ به‌غداو چاوپێكه‌وتنی به هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك كۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو نوری مالیكی و وه‌زیری پلاندانان عه‌لی بابان و ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی كوتله‌و هێزه عێراقی و كوردستانییه‌كان، گرنگییه‌كی دیكه‌ی هه‌بوو به‌تایبه‌ت كه توانرا به‌جیدی گفتوگۆ بكه‌ن له سه‌ر پرسی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان، روونیشی كرده‌وه هه‌موو لایه‌ك له سه‌ر پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له هه‌موو پارێزگاكانی عێراق رێككه‌وتوون بۆ پێشكه‌شكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی پێشنیاره‌كانیان بۆ ئه‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان، گوتیشی تا كۆتایی ئه‌م مانگه ته‌واوی پێشنیاره‌كان به‌رزده‌كرێنه‌وه.
سه‌رچاوه: السومریه نیوز
