له ماوه‌ی دوو ههفتهیدیكه برِیار له سه‌ر چاره‌نووسی واده‌ی نوێی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان ده‌درێت
بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراقی دووپات له سه‌ر ئاماده‌باشییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا مه‌هدی عه‌لاق بریكاری وه‌زاه‌رتی پلاندانانی عێراقی جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه وه‌زاره‌تی پلاندانان ته‌واوی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی گرتۆته به‌ر كه پێویستن بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا تا ئێستا توانیویانه 15 ملیۆن فۆرِم له چاپ بده‌ن و 235 هه‌زار كادیریش مه‌شق پێبده‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی بهرِێوهچوونی پرۆسه‌كه به سه‌ركه‌وتووی كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن، گوتیشی هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌موو ئه‌و نه‌خشه‌و وێنانه‌ش ئاماده بكه‌ن كه پێویستن بۆ ده‌ستنیشانكردنی ناوچه جوگرافییهكانی عێراق، تیشكی خسته سه‌ر ته‌واو بوونی لایه‌نه كارگێری و هونه‌ری و مه‌یدانییه‌كانی دیكه‌ی وه‌زاره‌ت كه پێویستن بۆ پرۆسه‌كه، روونیشی كرده‌وه ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوو سه‌باره‌ت به ژماره‌و خاڵبه‌ندی دانیشتووان له‌لایه‌ن تیمه‌كانی وه‌زاره‌ت ئه‌نجام دران به برِبرِهی پشتی سه‌رژمێری دانیشتووان داده‌نرێت و له ماوه‌ی هه‌فته‌كانی داهاتووشدا ئه‌نجامه‌كانی راده‌گه‌یه‌ندرێ.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوێنێ یه‌كشه‌ممه له نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی نێوان سه‌رۆك وه‌زیران و نوێنه‌رانی كوتله سیاسییه‌كان و نوێنه‌رانی پێكهاته جیاوازه‌كانی عێراق بۆ تاوتوێكردنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری سه‌رژمێری دانیشتووان بهرِێوهچوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه تێیدا سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی ئاماده‌ی بوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو نوری مالیكی دووپاتی كرده‌وه ئامانجی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌كه بۆ ده‌رچوون له بابه‌تێكی ده‌ستووری كه ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووانی عێراقه، گوتیشی دواخستنی پرۆسه‌كه له ماوه‌ی پێشوودا په‌یوه‌ندی به خراپی بارودۆخی ئه‌منی عێراقه‌وه هه‌بوو، ئێستاش ولاَـ ئه‌و قۆناخه‌ی تێپهرِاندووهو لایه‌نی ئه‌منی به گشتی سه‌قامگیره‌و هیچ رێگرییه‌كی ئه‌منی له به‌رده‌م ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه نه‌ماوه بۆیه له سه‌ر وه‌زاره‌تی پلاندانان پێویسته په‌له بكات له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه چونكه له بنهرِهتدا ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به بوژانه‌وه‌ی ئابووری ولاَتهوه هه‌یه.
له‌لای خۆشییه‌وه جه‌لال تاڵه‌بانی دووپاتی له سه‌ر گرنگی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه كردووه‌و به یه‌كێك له پرسه گرنگه‌كانی حكومه‌تی هه‌ژمار كرد به‌تایبه‌ت كه پرۆسه‌كه ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌نجام نه‌دراوه، داواشی كرد هه‌رچی زووه په‌له بكرێت له ئه‌نجامدانی.
له كۆتاییدا له كۆبونه‌وه‌كه برِیاردرا لێژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا بگه‌نه رێككه‌وتن بۆ دیاری كردنی واده‌ی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه، لێژنه‌كه‌ش پێكدێت له هه‌ر یه‌ك له نوێنه‌ری سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق و شاره‌زایانی هه‌موو لایه‌نه‌كان وهه‌ردوو وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی فیدرِاڵ و حكومه‌تی هه‌رێم و تیمێكی راوێژكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
سه‌رچاوه: السومریه نیوز،ماڵپه‌ری وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق
