په‌رله‌مانتارێك: بۆ دابه‌شكردنی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان سه‌فقه‌یه‌كی ماددی له نێوان كوتله سیاسییه‌كان رووده‌دات
په‌رله‌مانتارێكی سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه پێشبینی ده‌كات بۆ دابه‌شكردنی پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان سه‌فقه‌یه‌كی ماددی له نێوان كوتله سیاسییه‌كانی په‌رله‌مان رووبدات، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر وه‌زاره‌تێك نرخێكی تایبه‌تی بۆ داده‌نرێ.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له سه‌ر لیستی گردبوونه‌وه‌ی نیشتمانی داهاتوو، وه‌حده جومه‌یلی رایگه‌یاند هه‌ندێك له وه‌زاره‌ته سیادییه‌كان و خزمه‌تگوزارییه‌كان له رێگه‌ی سه‌فقه‌یه‌كی ماددی له نێوان كوتله‌كان كرِین و فرۆشتنیان له سه‌ر ده‌كرێت.
جومه‌یلی روونی كرده‌وه هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان به‌تایبه‌ت به‌رگری و ناوخۆ به نرخێكی خه‌یاڵی ده‌فرۆشێن به‌شێوه‌یه‌ك نرخه‌كانیان ده‌گاته 5 ملیۆن دۆلار بۆ هه‌ر وه‌زاره‌تێك.
پێشتریش په‌رله‌مانتار سه‌ر به هاوپه‌یمانی نیشتمانی كه‌مال ساعیدی دووپاتی كرده‌وه پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ ناچنه ژێر ركێفی موحاسه‌سه‌ی سیاسی، به‌ڵكو ئه‌و دوو وه‌زیره‌ی بۆ ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته داده‌نرێن بێلایه‌ن ده‌بن.
ساعیدی روونیشی كرده‌وه جارێ زووه ناوی كاندیده‌كانی وه‌زاره‌ته‌كان ئاشكرا بكرێن، به‌تایبه‌ت كه تا ئێستا لێژنه‌ی دانووستكاری سه‌ر به هاوپه‌یمانی نیشتمانی له سه‌ره‌تای كاره‌كانی خۆیه‌تی و هێشتا داواكارییه‌كان بۆ كاندید كردنی كاندیدی كوتله‌كان ته‌واو نه‌بوونه.
له كۆتاییدا ناوبراو دووپاتی كرده‌وه هاوپه‌یمانی نیشتمانی به‌هه‌موو شێوه‌یك ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌كی له پرسی كاندیدی وه‌زراه‌ته‌كان ره‌تده‌كاته‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به پرسی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كانه‌وه هه‌یه.
سه‌رچاوه: المرصد العراقی
