سه‌رۆك كۆمار به‌فه‌رمی مالكی راسپارد بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت
ئه‌مرِۆ پێنجشه‌ممه جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق به فه‌رمی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی راسپارد بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و ، 30 بۆ داناوه تاوه‌كو له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له نێوان كوتله‌كان پێكبهێنێت.
ئه‌م داوا فه‌رمه‌ییه‌ی سه‌رۆك كۆمار دووای دوو هه‌فته دێت به‌سه‌ر ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی سه‌ركرده‌ی كوتله سیاسییه‌كان بۆ دابه‌شكردنی پۆسته سیادییه‌كان كه به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی سه‌رۆكی هه‌رێم توانی هه‌موو لایه‌نه‌كان رازی بكات و، تێیدا برِیاردرا كه نوری مالكی سه‌رۆكایه‌تی كابینه‌یه‌كی تری حكومه‌تی عێراق بكات.
مالكی له وته‌یه‌كدا له مه‌راسیمی پێسپاردنه فه‌رمییه‌كه كه له كۆشكی سه‌رۆك كۆمار رێكخرابوو رایگه‌یاند: رووده‌كه‌مه گه‌لی عێراقی مه‌زن به‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌و دین و مه‌زهه‌به‌كانییه‌وه، پاشان رووده‌كه‌مه برا سیاسییه‌كانمان كه‌وا زۆر گرنگه قۆناغی ناكۆكی و ململانێكان ببرِین و لاپه‌رِه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبده‌ینه‌وه.
به‌پێی هه‌مان رێككه‌وتن جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ك كوردێك بۆ خولێكی نوێ كرایه‌وه به‌سه‌رۆك كۆمار و په‌رله‌مانتار ئوسامه نوجێفی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی سونه پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی وه‌رگرت و، و ئه‌یاد عه‌لاوی ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی بۆ سیاسه‌ته ستراتیجییه‌كان كه هێشتا جێبه‌جىَ نه‌بوو.
له‌نێوان گه‌وره‌ترین ئه‌و برِیارانه‌ی كه روو ده‌كاته مالكی، دیاری كردنی پۆستی وه‌زیری نه‌وت و وه‌زیری داراییه.
له‌حكومه‌تی نوێ‌دا عێراق هه‌وڵ ده‌دات كه‌وا ژێرخانی ئابوری وڵات باشتر بكات و ئابووری وڵات هه‌مه‌جۆر بكات له‌كاتێكدا كه ئێستا 95% داهاتی وڵات ته‌نها له نه‌وته.
په‌رله‌مانتارێك له لیسته‌كه‌ی مالكی كه نه‌یویستووه ناوی ئاششكرا بكرێت رایگه‌یاند: هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان گرنگن به‌ڵام ئێمه به‌هه‌ندی وه‌رده‌گرین هه‌ردوو وه‌زاره‌تی نه‌وت و دارایی له‌ده‌ست نه‌ده‌ین.
عێراق كه ئه‌ندامێكی سه‌ره‌كی ئۆپێكه، ساڵی پار چه‌ند گرێبه‌ستێكی گرنگی له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی نه‌وتیی جیهانی به‌ست تاوه‌كوا رێژه‌ی وه‌به‌رهێنان زیاد بكات تاوه‌كو بیگه‌یه‌نێته 12 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا، ئه‌وه‌ش به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئێستادا كه رۆژی 2,5 ملیۆن به‌رمیل ده‌رده‌هێنرێت رێژه‌یه‌كی به‌رچاوو گه‌وره‌یه و عێراق ده‌گه‌یه‌نێته ریزی گه‌وره‌ترین وڵاتانی به‌هه‌مهێن.
ئه‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ی كه‌له‌دووای هه‌ڵبژاردنه‌كان هات ئه‌مه‌ش به‌هۆی سه‌رنه‌كه‌وتنی هیچ لیستێك تاوه‌كو بتوانێت حكومه‌ت پێكبهێنێت وای كرد رێژه‌ی توند‌و وتیژی له وڵات زیاد بكات و توندرِه‌وه‌كان هه‌لی ئه‌و بۆشایه‌ی كه كه‌وتبوه دۆخی سیاسی عێراق قۆسته‌وه.
ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون كه مالكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به 89 كورسی په‌رله‌مان براوه‌ی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان بوو و، به‌ململانێیه‌كی سیاسی زۆر گه‌وره له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران توانیان ئه‌و پۆسته به‌ده‌ست بێننه‌وه، ئه‌مه‌ش دووای ره‌زامه‌ندی كورد و زۆرێك له لیستی ئه‌لعێراقییه.
